نوچه نێت
ماسیۆ لیفیت وتارێكى له سایتى په‌یمانگاى واشنتون بڵاوكراوه‌ته‌وه. له وتاره‌كه‌ى دا باس له‌وه ده‌كات:ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئێران و حزبوڵڵاى لوبنانى له‌سعودیا ده‌كرێت، ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ى زاره‌كى نیین. به‌ڵكو ئه‌و دوو لایه‌نه به‌درێژایى 30 ساڵى رابردوو دژى به‌رژوه‌ندییه‌كانى سعودیا جوڵاونه‌ته‌وه. نووسه‌ر چه‌ندین نموونه‌ى مێژوویى بۆ ئه‌مه ده‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ناعه‌تمان پێ بكات كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ئێران و حزبوڵڵا ده‌كرێت چاوه‌ڕوانى رووداوى گه‌وره‌یان لێ بكرێت.
سه‌ره‌تا نووسه‌ر چه‌ندین نموونه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه زاره‌كیانه ده‌هێنێته‌وه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئێران وحزبوڵڵاى لوبنانى له‌سعودیایان كردووه. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات ئه‌و هه‌ڕه‌شانه كۆن و نوێن. یه‌كێك له‌وانه له‌مانگى نیسانى رابردوو له‌سه‌ر كێشه‌ى یه‌مه‌ن لیوا محه‌مه‌د جه‌عفه‌رى سه‌ركرده‌ى فه‌یله‌قى حه‌ره‌س سه‌ورى هه‌ڕه‌شه‌ى توندى له‌سعودیا كرد. جیا له‌مه‌ش هه‌ر له مانگى نیساندا جێگرى حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئاسۆشێتد پریس به‌هه‌مان زمانى هه‌ڕه‌شه، قسه‌ى له‌سه‌ر سعودیا كرد. ئه‌مانه ته‌نها یه‌ك لێدوان نیین. به‌ڵكو چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئێران و حزبوڵڵاى لوبنانى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه دووباره ده‌بنه‌وه.
به‌ڵام ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ته‌نها زاره‌كین. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره نووسه‌ر كۆمه‌ڵێك رووداوى جیاجیا ده‌گێڕێته‌وه كه به‌درێژایى سى ساڵى رابردوو هه‌ر یه‌كه له ئێران و حزبوڵڵاى لوبنانى ته‌نانه‌ت به‌لقه‌كه‌ى به‌ناوى حزبوڵڵاى سعودى دژى سعودیا ئه‌نجامیان داوه. له‌وانه ئێران مێژووییه‌كى دوورودرێژى هه‌یه له‌لێدانى به‌رژوه‌ندییه‌كانى سعودیا. له‌وانه له ئۆكتۆبه‌رى 2011 سیخوره‌كانى ئێران رێستۆرانتێكیان له واشنتون ته‌قانده‌وه به‌مه‌به‌ستى كوشتنى باڵوێزى سعودیا له ئه‌مریكا. له‌كوشتنى پیاوانى دیبلۆماسى ئه‌مه تاكه نموونه نییه به‌ڵكو چه‌ندین نموونه‌ى دیكه هه‌یه كه نووسه‌ر دواتر ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات.
سه‌باره‌ت به حزبوڵڵاش نووسه‌ر چه‌ندین نموونه‌ى دیكه ده‌هێنێته‌وه له‌وانه‌ى ئه‌و هێرشه‌یه كه‌له ئایارى 1987 حزبوڵڵاى لقى سعودیا یان ئه‌وه‌ى به حزبوڵڵاى حیجاز ده‌ناسرێت ئه‌نجامى دا و بووه شه‌ڕى نێوان حاجیانى شیعه و سوننه له‌ئه‌نجام دا 400 كه‌س كوژرا. نووسه‌ر باس له‌هێزێكى دیكه ده‌كات كه‌په‌یوه‌ندى به‌حه‌ره‌س سه‌ورى ئێرانه‌وه هه‌یه و كار له‌سه‌ر ده‌ره‌وه ده‌كات به‌ناوى ” هێزى قودس” ئه‌و یه‌كه‌یه چه‌ندین كردارى دژى به‌رژوه‌ندییه‌كانى سعودیا ئه‌نجام داوه. كه دیارترینیان كوشتنى پیاوانى دیبلۆماسى و لێدانى به‌رژوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى سعودیا و ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌یه له‌ناو سعودیا.
پیاوانى دیبلۆماسى سعودى له‌ده‌ره‌وه تیرۆرده‌كرێن
كۆمه‌ڵێك كردارى تیرۆركردنى پیاوانى دیبلۆماسى سعودى له‌وڵاتانى جیهان ئه‌نجام دراوه كه حزبوڵڵا لقى سعودیا تێیدا به‌رپرس بووه له‌وانه كوشتنى عه‌بدولغه‌نى به‌ندواى سكرتێرى دووه‌مى باڵوێزى سعودیا له ئه‌نكه‌ره. كوشتنى ئه‌حمه‌د عومه‌رى له‌كه‌راچى. ساڵح عه‌بدوڵڵا مالیكى له بانكۆك تیرۆر كرا. هه‌روه‌ها 4 دیبلۆماسى دیكه‌ى سعودى له ساڵى 1990 له تایلاند تیرۆركران.
له‌ته‌مموزى 1989 كۆمه‌ڵێك كوێتى و سعودى شیعه ده‌ستگیركران كه‌ده‌یانویست مادده‌ى ته‌قینه‌وه ببه‌نه سعودیا بۆ ئه‌وه‌ى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك مه‌ككه ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌وانه ئیعدام كرا به‌ئاشكرا شیعه‌كان له به‌یروت كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان كرد و داواى تۆڵكردنه‌وه‌ى خوێنى ئه‌و كوژراوانه‌یان كرد.
له حوزه‌یرانى 1996 حزبوڵڵا ته‌قینه‌وه‌یه‌كى له ناو سعودیه ئه‌نجام دا كه بووه هۆى كوژرانى 19 ئه‌مریكى و چه‌ندین هاوڵاتى سعودى و برینداربوونى 372 ئه‌مریكى. دواى لێكۆڵینه‌وه ئێف بى ئاى ئه‌مریك ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئێران پلانى بۆ داناوه و 13 كه‌سى حزبوڵڵا جێبه‌جێیان كردووه.
جۆرێكى دیكه‌ى جه‌نگ له‌تاریكى ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌مه ناونیشانێكى دیكه‌یه كه نووسه‌ره بۆ چه‌ند په‌ره‌گرافێكى دیكه‌ى داناوه. بۆ ئه‌وه‌ى له‌گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و رووداوانه به‌رده‌وام بێت كه ئێران و حزبوڵڵا ده‌رهه‌ق به به‌رژوه‌ندییه‌كانى سعودیا ئه‌نجامیان داوه. نووسه‌ر باس له‌وه‌ده‌كات كه حزبوڵڵا له‌سێبه‌ردا شه‌ڕه‌كانى ئێرانى به‌ڕه‌ێوه‌بردووه و چه‌ندین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه ده‌هێنێته‌وه.
هێزى قودس چه‌ندین پلانگێرى له‌دژى به‌رژوه‌ندییه‌كانى سعودیا گێڕاوه. له‌ئایارى 2011 چه‌ندین سیخوڕێكى ئێرانى ته‌قه‌یان له‌كه‌سێكى دیبلۆماسى سعودى كرد له‌كه‌راچى له ئه‌نجام دا گیانى له‌ده‌ست دا. ئه‌مه‌ش وه‌ك زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه‌ى رووداوه‌كه‌ى رێستورانته‌كه‌ى واشنتون بوو. له حوزه‌یرانى 2012 حكومه‌تى كینیا دوو سیخوڕ‌ى دیكه‌ى ئێرانیان ده‌ستگیركرد. ده‌سه‌ڵاتدارانى كینیا مه‌زنده‌ى ئه‌وه‌یان كرد كه‌ئه‌و دوو سیخوڕه به‌نیازبوون له‌به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئیسرائیل و سعودیا و ئه‌مریكا بده‌ن جا له‌كینیا بێت یان له‌هه‌رشوێنێكى دیكه ئه‌فریقیا. به‌پێى چه‌ندین سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كرێت كه‌هێزى قودس یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ ئه‌نجامدانى كرده ده‌ره‌كییه‌كان پێكهێناوه كه به‌یه‌كه‌ى 400 ناسراوه. كارى ئه‌و یه‌كه‌یه ئه‌نجامدانى هێرشه له‌ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تى بۆ سه‌ر ئه‌و دیبلۆماسیانه‌ى كه دژى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران ده‌وه‌ستنه‌وه. جیا له‌و جۆره شه‌ره‌ش له‌ئابى 2012 كۆمپانیاى ئارامكۆى سعودى رووبه‌رووى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى بۆیه‌وه كه هه‌ر زوو ئه‌مریكا ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیه‌ى بۆ سه‌ر كۆمپانیا دایه پاڵ ئێران.
ئه‌گه‌رچى جاران ئه‌و هێرشانه به‌نهێنى ئه‌نجام ده‌دران. به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى سعودیا هێرشى كردۆته سه‌ر حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن و له‌لایه‌كى دیكه ئێران ده‌ست له‌كاروبارى لوبنان و عێراق و سوریا وه‌رده‌دا. ململانێى سعودیا له‌گه‌ڵ ئێران و حزبوڵڵا ئاشكراتر ده‌بێت. دواى به‌بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو رووداوانه. نووسه‌ر پێیوایه ناكرێت هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێستا به‌رپرسانى ئێران و حزبوڵڵا ته‌نها له هه‌ڕه‌شه‌ى زاره‌كى تێ بگه‌ین. به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هاتنى گێژه‌لوكه‌ى ململانێى نێوان شیعه و سوننه له‌ناوچه‌كه. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه زیاتر ماندار ده‌بن و ته‌نها لێدوانى قین ڕشتن و توڕه‌یى نابن.