سیاسه‌تى بارزانى تواناى 5 خوله‌ك دیدارى ئۆباما بكاته 1 كاتژمێر گفتوگۆ
بارزانى سه‌برى بۆ یارییه‌كى نه‌فس درێژ هه‌یه و سه‌ركرده‌یه‌كه سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتێكى باڵاتر نییه له‌شوێنى دیكه
نوچه نێت
مایكل نایتس شرۆڤه‌كار له (په‌یمانگاى واشنتون بۆ توێژینه‌وه) راپۆرتێكى شرۆڤه‌كارى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى و شاندى یاوه‌رى، له‌سایتى په‌یمانگاكه بڵاوكردۆته‌وه. ناونیشانى شرۆڤه‌كردنه‌كه ئه‌وه‌یه” كورد و سه‌ركه‌وتنێكى گوره له كۆشكى سپى”.
سه‌ره‌تا به‌راوردێك له‌نێوان ئه‌و سه‌ردانه‌ى بارزانى ده‌كات، كه له‌حوزه‌یرانى 2012 ئه‌نجامى دابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ردانه‌ى له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئایارى ئه‌مساڵ ئه‌نجامى دا. ئه‌و شرۆڤه‌كاره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌ماوه‌ى ئه‌م سێ ساڵه‌دا، كه له‌نێوان دوو سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى داهه‌یه، گه‌لێك شت گۆڕاوه.
ده‌ڵێت” ئه‌و كات (سه‌ردانى یه‌كه‌مى بارزانى) دواى شه‌ش مانگ له‌كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بوو له‌عێراق، كه ئه‌مه‌یان یادگارییه‌كى خراپه‌و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ له‌بیرى بكات. كه‌چى ئه‌مڕۆ عێراق له‌گه‌ڵ جه‌نگى دژه داعش دێته‌وه سه‌ر شانۆكه”.
شرۆڤه‌كار باس له‌كێشه‌ى ئه‌وكاته‌ى نێوان كورد و به‌غدا ده‌كات. له‌گه‌ڵ بیرهێنانه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا. ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و كات بارزانى له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نى دیكه‌ى عێراقى، ده‌یانه‌ویست متمانه له‌مالیكى وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام واشنتۆن پاڵپشتى نه‌كردن. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، مالیكى سه‌رۆك وه‌زیران هێزه سه‌ربازییه‌كانى عێراقى به‌چه‌كه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، هێنایه سنوورى كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ى له‌كوردستان ده‌كرد و چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى فرۆكه‌ى ئێف 16ى ئه‌مریكى ده‌كرد. ئه‌و فڕۆكانه‌ى كه هێشتا نه‌گه‌یشتوون و كورد له‌وكاته‌وه ترسى له‌وه هه‌بوو، کەئه‌و فرۆكه‌یه به‌ده‌ستى حكومه‌تى عێراقییه‌وه بێت.
نیگه‌رانى كورد له‌و چه‌كانه‌ى به به‌غدا ده‌درێت
نایتس باس له‌و نیگه‌رانییانه ده‌كات، كه كورد له‌و چه‌كانه‌ى هه‌یه كه به‌به‌غدا ده‌درێت. باسیش له‌و گله‌ییانه ده‌كات كه كورد له ئه‌مریكاى ده‌كات. به‌تایبه‌تى له 9 مانگى رابردوودا كورد گله‌یى له ئاستى ئه‌و كۆمه‌كییه سه‌ربازییه هه‌بوو كه به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌درێت. به‌دیاریكراوى نایتس ده‌ڵێ” كورد گله‌یى له‌وه هه‌یه، واشنتون رێژه‌یه‌كى كه‌مى له‌و پاره‌یه بۆ دابین كردووه كه له سه‌ندوقى مه‌شق وئاماده‌كردنى عێراق هه‌یه”.
دواتر نموونه‌ى دیكه ده‌هێنێته‌وه، له‌وانه ئه‌و 25 ئۆتۆمبیله‌ى درعه‌ى كه ئه‌مریكا له‌رێگاى به‌غداوه بۆ كوردستانى ناردووه. ته‌نانه‌ت له‌میانه‌ى گواستنه‌وه تووشى په‌ككه‌وتن هاتوون. چه‌ندین به‌ڵگه‌ى دیكه‌ش هه‌یه كه به‌غدا كارئاسانى بۆ گه‌یاندنى هاوكارییه‌كان ناكات. نووسه‌ر پێى وایه هه‌ر له‌ئه‌نجامى ئه‌مه‌دا لیژنه‌ى به‌رگرى له‌كۆنگرێس بریارى داوه، به‌راسته‌وخۆ هاوكارى سه‌ربازى پێشمه‌رگه بكات. كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى بۆ میلیشیا شیعه‌كان دروستكردووه. ئه‌وه‌ى به‌تێڕوانینى نووسه‌ر جێگاى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه، ئه‌و بڕیاره‌ى كۆنگرێس وه‌ك ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
ده‌كرێت مێشووله‌ى زیاتر به‌هه‌نگوین بگیرێت
نووسه‌ر له راپۆرتەشرۆڤه‌كارییه‌كه‌ىدا باس له‌وه ده‌كات كه كورد چه‌ند لەرابردوودا كۆمه‌كى پێویستى له ئه‌مریكا به‌ده‌سته‌وه نه‌گه‌یشتووه و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیشى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا باش نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه‌ى بارزانى ئه‌مریكاى بۆ لاى كورد گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ” كورد بەنیازێکی روونەوە گه‌یشته ئه‌مریكا، كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دسه‌ڵاتى ته‌نفیزى ئه‌مریكى به‌هێز بكات، نه‌وه‌ك بۆ ئه‌وە هاتبن باس له‌و سته‌مانه بكه‌ن كه‌پێشوو لێان كراوه یان سه‌نگه‌رێكى نوێ بكه‌نه‌وه”.
ئه‌و شرۆڤەکارە بە دوو خاڵ ده‌كات، سەرکەوتن و ئیجابی سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى دەسەلمێنێت:
یه‌كه‌م: بارزانى هه‌موو هه‌لیكى قۆزته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سوپاسى ئیداره‌ى ئه‌مریكى و گه‌ل و سوپاى ئه‌مریكا بكات بۆ ئه‌و پاڵپشتیه‌ى له ئابى 2014وه له‌كوردى ده‌كه‌ن.
دووه‌م: په‌یوه‌ندى به‌و چه‌كه‌وه هه‌یه كه لیژنه‌ى به‌رگرى بڕیارى ناردنى داوه. نووسه‌ر ده‌ڵێ” بارزانى زۆر ژیرانه خۆى له‌و مه‌سه‌له‌یه لادا، كه ناكۆكى له‌سه‌ره له بریارى لیژنه‌ی بەرگریدا”. بارزانى ته‌نها ئه‌وه‌ى به‌لاوه گرنگ بووه، كه هاوپه‌یمانه‌كانى چه‌كى پێویست بنێرن. هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه، نووسه‌ر ئه‌و په‌ڕه‌گرافه به‌وه ناو ببات”به‌هه‌نگوین مێشوله‌ى زیاتر ده‌گیرێت”. به‌بڕواى نووسه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ى بارزانى وایكردووه، گفتۆگۆكه‌ى ئۆباما له‌پێنج خوله‌كه‌وه ببێته كاتژمێرێك. ئه‌و ده‌ڵێ” ئه‌و مڕونه‌ته وایكرد، دیداره كورته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما كه بڕیاربوو پێنج خوله‌ك بێت، ببێته كاتژمێرێك گفتوگۆ له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و كورد”.
سه‌برى بارزانى و یارییه‌كى نه‌فس درێژ
كاتێك شرۆڤه‌كه باس له‌سه‌ردانى شانده كوردییه‌كه ده‌كات، به‌وه وه‌سفى ده‌كات كه یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانى ده‌سته‌جه‌معى بووه و به‌پێى نه‌هجه به‌سه‌بره‌كه‌ى بارزانى بووه. چونكه ئه‌و گه‌ورترین بریار به‌ده‌سته له نێو كوردانى عێراق و سه‌ر به‌هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى باڵاتر نییه له‌شوێنێكى دیكه.
ئەو شۆرڤەکارە له لێكدانه‌وه‌كانىدا باس له‌و ئامانجه ده‌كات، کەبارزانى خۆى له‌واشنتون باسى كردووه. ئه‌ویش دژایه‌تى داعشە له‌كاتى ئێستادا له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له پرۆسه‌ى مافى چاره‌ى خۆنووسین”. هه‌ر لەو شرۆڤه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى وه‌سفێكى وردى بابه‌تى سه‌ربه‌خۆى كورد بكات، وته‌یه‌كى باڵوێزى عێراق له‌واشنتون ده‌هێنێته‌وه. كه ناوى لوقمان فه‌یلییه، فه‌یلى ده‌ڵێ” ئه‌و سه‌ردانه وه‌ك پشكنینى پزیشكى بوو بۆ بابه‌تى سه‌ربه‌خۆیی”.
نوسەری ئەو شیکارییەش ده‌ڵێی، ئه‌وان له‌ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناوه‌ڕاستى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ته‌رحى ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
شرۆڤه‌كه له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مریكاوه ده‌ڵێ” وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، كورده‌كان وه‌ڵامێكى بێلایه‌نانه‌یان له ئه‌مریكییه‌كان وه‌رگرت بێت، له‌بابه‌تى سه‌ربه‌خۆیى دا. ئه‌مه‌ش وه‌ك گڵۆپى سه‌وزه بۆ به‌رده‌وامبوونى به‌ره‌به‌ره به‌شێوه‌یه‌كى ئاشته‌واییانه، سه‌ره‌تا سه‌ربه‌خۆیى ئابوورى بێت و دواتریش ئیعترافكردنى شه‌رعى بێت به‌ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له‌كاتى دواتردا”.
شرۆڤه‌كاره‌كه باس له ئێستاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ” ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشتیه‌كى به‌هێزى له‌لایه‌ن كۆنگرێسى ئه‌مریكییه‌وه لێ ده‌كرێت، له‌وانه‌ش نییه له‌ده‌ستى بدات ته‌نها ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خۆى په‌رته‌وازه نه‌كات و حه‌ماسى خه‌لكه‌كه‌ى له‌قۆناغێكى زوو له‌ناو نه‌بات”. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش باس له‌و پاڵپشتیه ده‌كات، كه له‌لایه‌ن په‌نتاگۆنه‌وه له‌كورد ده‌كرێت. نووسه‌ر پێیوایه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كورد ده‌مێنێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كۆشكى سپى و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له ئه‌مریكا له كۆتایى 2017ئه‌ندامى نوێیان بۆ بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاسته‌نگێكى دیكه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكایه، كه‌مه‌یلى به‌لاى پاڵپشتى ده‌سه‌ڵاتى به‌غداوه هه‌یه.
له‌كۆتایى شرۆڤه‌كەیدا، مایكل نایتس، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌كورد هه‌وڵى سه‌رنجڕاكێشانى ئه‌و لایانه‌یان ده‌ستپێكردووه كه تا ئێستا مەیلیان بۆ ئەو پرسە نییە، بۆ ئه‌وه‌ى فشار له‌پێناو سه‌ربه‌خۆى و ئیتعرافێكى نێوده‌وڵه‌تى دروست بكه‌ن.