نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەبەغداد دەلێت،ئەو بڕەی باغدا نارودیەتی زۆر كەمەو دەبێت وەزیری دارایی عێراق كە كوردە ڕونكردنەوە بدات.
حكومەتی بەغدا ئەو بڕە پارەی كەخستویەتیە سەر حسابی دارایی هەرێم بۆ موچەی مانگی نیسان كەمترە لەرێژەی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم،لەوبارەیەوە موسەنا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”یەكەم كەس كەلەسەر ئەو بابەتە دەبێت قسە بكات و بەدواداچوون بكات دەبێت وەزیری دارایی عێراق بێت كە كوردە و ڕونكردنەوە لەسەر ئەو بابەتە بخاتە ڕوو ، چونكە ئەمە ئاسان نیە ”
وتیشی”ئێمە بەو بەشە ڕازی نین كە 543 ملیار دینارە بۆ مانگی نیسان لەبەرانبەر هەناردەی نەوتی كوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقیەوە ، چونكە كوردستان زۆر لەوەزیاتر نەوتی ناردوە بەپێی یاسای بودجەش دەبێت بەغداد %17 ی بودجەی كوردستان بنێرێت”.
لەبارەی هەڵوێستی كوتلە كوردستانیەكان لەبەغداد بۆ ئەو پرسە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دوتی”هێشتا پارەكە بەفعلی نەگەیشتوە،رشەنگە هێشتا زوو بێت تا هەڵوێستی فەڕمی هەبێت بەڵام بەدڵنیاییەوە ڕازی نابین”.