نوچەنێت:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم،ئاشكرای دەكات كه ئاماده‌كاری كراوه بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندوە”ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی عیراقی گرتۆته‌وه، وای كردووه حكومه‌تی عیراق نه‌توانێت كار به بودجه‌ی (2015)ی عیراقه‌وه بكات،به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی مانگانه ئه‌و داهاتانه‌ی دێته‌ده‌ستی بودجه‌ی دادگا و سیادییه‌كانی لێ جیاده‌كاته‌وه و دابه‌شی ده‌كات، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان نییه، بۆیه پێویسته به جدی كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و به گفتوگۆ بتوانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین”.
رونیشیكرده‌وه”هیوادارم نه ناردنی بودجه‌ی شایسته‌ی هه‌رێم،هۆكاری ته‌كنیكی و ئه‌و قه‌یرانه بێت كه عیراقی گرتۆته‌وه، نه‌ك هۆكاری سیاسی.
سه‌فین دزه‌یی ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه، كه “داهاتی ناوخۆ به‌شی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ناكات، چونكه مانگانه بڕی 850 ملیار دینار موچه ده‌ده‌ین به فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وه‌ی پێشتریش له‌كاتی ئاسایی‌دا له به‌غدا ده‌هات به‌شی موچه‌ی نه‌ده‌كرد و خۆمان ده‌مانخسته‌سه‌ر له داهاتی ناوخۆ”.
راشیگه‌یاند “ئاماده‌كاری كراوه بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت”.