نوچەنێت.هه‌ولێر:
بەمەبەستی و گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چەند پرسێك نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات.
بڕیاره كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بكات.
حام قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی به خه‌ندانی راگه‌یاند”كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات، به‌ڵام تائێستا نازانرێت ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه چی ده‌بێت، به‌ڵام به‌گشتی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كان ده‌كه‌ن”.
جێی ئاماژه‌یه شه‌وی رابردوو دوای ته‌واوبوونی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵی فیلمی یه‌كێتی ئه‌وروپا له شاری سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و چه‌ندین پرسیان تاووتوێكرد.