نوچه نێت
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سایتى كوردستان میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه. ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى ئێران له‌شاره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان رێوشوێنى توندیان گرتۆته‌به‌ر و فشارى ئیتلاعاتیش له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ى فه‌ریناز به‌رده‌وامه.
دواى خۆكوشتنى فه‌ریناز خوسره‌وانى، رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو خۆپیشاندانێكى گه‌وره له مه‌هاباد كرا و دواتریش شاره‌كانى دیكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له جموجۆڵ دان. بۆیه به‌پێى راپۆرتێكى كوردستان میدیا كه سایتێكى رۆژهه‌ڵاتییه. رژێمى كۆمارى ئیسلامى چه‌ند رۆژێكه رێوشوێنى توندى له‌شاره كوردییه‌كان گرتۆته‌به‌ر بۆیه راپۆرته‌كه‌ى كورد میدیا بارودۆخى شاره‌كانى كوردستان به نائارام وه‌سف ده‌كات. سایته‌كه چه‌ندین زانیارى و وێنه‌ى بڵاوكردۆته‌وه كه نیشانى ده‌ده‌ن ته‌واوى هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێران له ئاماده‌باشى دان بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له‌ناره‌زاییه‌كانى خه‌ڵك بكه‌ن. راپۆرته‌كه تیشكى خسۆته سه‌ر شارى ئورمییه و سه‌رده‌شت و سنه و مه‌ریوان. باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌چه‌ند شارێكى كوردستانیش هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ند گه‌نجێكیان گرتووه و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رسه‌ریان كردوون.
له‌به‌شێكى دیكه راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه‌ى له خانه‌واده‌ى فه‌ریناز خه‌سروانى كردووه و پێى راگه‌یاندوون كه نابێت هیچ لێدوانێك ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بده‌ن. هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت لایه‌نى فه‌رمى ئێران له راگه‌یاندن ده‌یه‌وێ بارودۆخه‌كه هێمن بكاته‌وه بۆیه ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ى هۆكارى خۆكوشتنى فه‌ریناز بووه دانى به تاوانه‌كه‌ى ناوه. ئه‌مه‌ش به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى كه له‌سایتى رووداو بڵاو كراوه‌ته‌وه.