نوچەنێت.ههولێر:
نێچیرڤان بارزانی و نەوشیروان مستەفا لەشاری سلێمانی كۆبونەوە و لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی هەرێمی كوردستان و شەڕی “داعش”و قەیرانی دارایی و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە گفتوگۆیان كرد.
ئەمشەو (شەممە 9 ی ئایار) نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد لە ماڵەكەی خۆی لە شاری سلێمانی.
بەپێ هەواڵی میدیكانی بزووتنەوەی گۆڕان،لە دیدارەكەدا نەوشیروان مستەفاو نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بارودۆخی سیاسیو ئەمنی هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش شەڕی “داعش”و قەیرانی داراییو تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە گفتوگۆیان كرد.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستانو بەغداو پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیش تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بو.