نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،به‌داخه‌وه تا ئێستا هاوكاریی نێودەوڵەتی له ئاستى پێویست و له‌ئاستى ئه‌و مه‌ترسییه‌دا نین كه‌له‌سه‌ر هه‌رێم و ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى هه‌ن.
ئێوارەی ئەمڕۆ 9/5/2015 بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسانی حزبی و حكومی لە شاری سلێمانی یادی رۆژی ئەوروپا و ڕێوڕەسمی كردنەوەی یەكەمین ڤیستیڤاڵی فیلمی یەكێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو كە بڕیارە ماوەی شەش رۆژ بخایەنێت.
لە ڕێوڕەسمەكەدا نێچیرڤان بارزانی وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند”ئێمه‌وه‌ك حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان، بە ڕێز و پێزانینەوە ده‌ڕوانینه هەڵوێستی دۆستانەیان لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی تیرۆردا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، هێشتا دڵنیا نین له‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا و وڵاتانى دیكه‌ش، به‌ته‌واوه‌تى له‌وه تێده‌گه‌ن و وه‌ك پێویست پێزانینیان بۆ ئه‌وه هه‌یه“.
وتیشی” به‌داخه‌وه تا ئێستا هاوكاریی نێودەوڵەتی له ئاستى پێویست و له‌ئاستى ئه‌و مه‌ترسییه‌دا نین كه‌له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى هه‌ن“.
دەقی وتاری نێچیرڤان بارزانی:
ئامادەبووانی بەڕێز،
ئێوارەتان باش..
خۆشحاڵیم لەگەڵ ئێوه لە پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان، له‌شارى خۆشەویستی سلێمانی ، بەشداری لە یادى ڕۆژى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و ڕێوڕه‌سمى کردنەوەی یەکەمین ڤیستیڤاڵی فیلمی یەکێتیی ئەورووپا دەکەین. سەرەتا، دەستخۆشی لە دەزگاى هیوا و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی دەکەم، کە پێكه‌وه بە هاوکاریی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، ئەرکی ڕێکخستنی ڤیستیڤاڵەکەیان گرتۆتە ئەستۆ، هەروەها بە سوپاسەوە ئەم هاوکاری و دەستپێشخەرییەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەستنی ئەم ڤیستیڤاڵە لە هەرێمی کوردستان، بەرز دەنرخێنین و سوپاسیان دەكەین.
ئێمه‌وه‌ك حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان، بە ڕێز و پێزانینەوە ده‌ڕوانینه هەڵوێستی دۆستانەیان لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی تیرۆردا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، هێشتا دڵنیا نین له‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا و وڵاتانى دیكه‌ش، به‌ته‌واوه‌تى له‌وه تێده‌گه‌ن و وه‌ك پێویست پێزانینیان بۆ ئه‌وه هه‌یه، كه ئه‌مڕۆ كوردستان له‌هێڵى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى دژى تیرۆره،بۆ به‌رگرتن له‌گه‌وره‌تر‌ین هێزى تیرۆر و تاریكى، كه نه‌ك هه‌ر ته‌نها بۆ هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌هه‌ڕه‌شه‌یه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى زۆر زۆر جدییه بۆ سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى.
له‌م ڕۆژگاره‌سه‌خته‌دا كه هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و داراییدایه و بێ جیاوازى بۆته په‌ناگه‌ى زیاتر له‌ملۆن و نیو په‌نابه‌ر له‌هه‌موو پێكهاته‌نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان، حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان چاویان له هاوكاریى زیاترى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت وه‌ك پێویست به‌ره‌نگارى تیرۆر و تیرۆریستان ببێته‌وه، چونكه به‌داخه‌وه تا ئێستا هاوكاریی نێودەوڵەتی له ئاستى پێویست و له‌ئاستى ئه‌و مه‌ترسییه‌دا نین كه‌له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى هه‌ن. هاوكارییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ئاستى ئەو هه‌ڕه‌شهیەدا نین كە ئەمڕۆ لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە!
بەڕێزان..
ئاشکرایە کە فەرهەنگ و هونەر، ڕاستگۆترین زمانی ناسنامە و بوونی شارستانیانەی گەلانە، پەیوەندییەکیش کە لە میانەی ئەم زمانە شارستانییەوە ڕێک بخرێت، هەمیشە دەروازەی فراوان بە ڕووی ئاسۆکانی دۆستایەتی و پێشکەوتن و بەها مرۆییە جوانەکاندا دەکاتەوە. هونەری حەوتەمیش، هونەری سینەما، وەک هەر کایەیەکی دیكه‌ى هونەری و فەرهەنگی، یەکێکە لەو زمانە زیندووانەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، کە بە جیاوازیی ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی و ڕەگەز و ڕەنگ و زمان و زێدیانەوە، هەمووان لە پەیامێکی ژیاندۆستانەدا کۆدەکاتەوە. پەیامێک بۆ مرۆڤ و ژیان و لەپێناو بەها جوان و بەنرخەکاندا.
هەر بۆیە ئەم جۆرە هەماهەنگی و هاوکارییە هونەری و فەرهەنگییانە لەگەڵ جیهانی پێشکەوتوودا، ئەگەر گرنگتر نەبێت، ئەوا هیچی کەمتر نییە لە پەیوەندییە ئابووری و دیبلۆماسی و زانستی و سەربازییەکانمان لەگەڵ وڵاتان و گەلانی دۆستدا. گەشەپێدانی کۆمەڵگاش بەبێ گەشەی فەرهەنگی و هونەری، لە باشترین دۆخدا، گەشەکردنێکی ناکامڵ و نەفەس کورته.
بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لە مەسەلەی گەشەپێدانی هونەری و بوارە فەرهەنگییەکانی دیکە دەڕوانێت و لە میانەی کارەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و پاڵپشتیکردنی ناوەندە هونەری و ڕۆشنبیرییەکانەوە، بەردەوام خزمەتی بەم بوارە گرنگە کردووە و دەیكات. دیاریکردنی پارێزگای سلێمانیش وەک پایتەختی ڕۆشنبیریمان و تەرخانکردنی بودجەی تایبەت بۆ چالاکی و بەرهەمە ڕۆشنبیرییەکانی، بەڵگەی بایەخدان و پەرۆشیی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستانە، بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیری لەم هەرێمەدا.