سەفین دزەیی: بڕی پێویست نەوتمان رادەستی سۆمۆ كردوە،بەڵام بەغدا پارەی تەواوی نەناردوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،بۆ مانگی نیسان بڕی پێویست نەوتیان رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردوە، بەڵام بەغدا پارەی پێویستی نەناردوە.

سەفین دزەیی،وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە(تۆڕی میدیای گۆڕان)ی رایگەیاندوە”ئەو رێكەوتنەی كە لەنێوان هەولێرو بەغدا كرا،لەسەر بنەمای بوجەی ساڵی 2015 بوەو لە دو بڕگە پێكهاتبو،كە بریتین لە رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بە سۆمۆو گواستنەوەی 300 هەزار بەرمیلی نەوتی كەركوك بۆ توركیا، لەبەرانبەر ئەوەشدا حكومەتی عێراق ئیستیحقاقاتی دارایی هەرێم بە تەواوی بدات”.

وتیشی”ئەوەی دیارە بەهۆی كێشەی دارایی لە عێراق ئێستا كار بە یاسای بوجەی 2015 ناكرێت، بەڵكو كار بە داهاتی مانگانە دەكرێت، بەڵام ئەوەی كە ئێمە بیستمان ئەو داهاتەی كە بۆ ئەم مانگە گەیشتوە ئەوەنییە كە ئێمە لەسەری رێكەوتبوین”.

ئاشكراشیكرد”بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی دارایی‌ و حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە حكومەتی عێراقەوە دەكەن بۆ ئەوەی بزانن لەسەر چ بنەمایەك ئەو بڕە پارەیان ناردوە.

سەفین دزەیی رونیشی كردەوە”بۆ مانگی نیسان بڕی پێویست نەوتمان رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردوە، بەڵام بەغدا پارەی پێویستی نەناردوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com