نوچەنێت.هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركردنی 50 حاڵه‌تی له‌دایكبون له‌نێو ئه‌و ئافره‌ته ئێزیدییانه ئاشكراده‌كات كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشەوە ده‌ستدرێژییان كرا بۆسەر.
دیندار زێباری،سەرۆكی لیژنەی بەدواداچون و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لەئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: له‌ئێستادا 5670 ئافره‌ت‌و پیاوو منداڵی ئێزیدی به‌به‌ندكراوی ماونه‌ته‌وه كه له‌نێوانیاندا 650 ئافره‌ت هه‌یه‌و ژماره‌كه‌ش به‌رده‌وام له‌گۆڕاندایه.
زێباری ئه‌وه‌شی وت، 154 حاڵه‌تی له‌دایكبونی منداڵ له‌پاش 6ی حوزه‌یرانی 2014ه‌وه تۆماركراون كه له‌نێوانیاندا 50 حاڵه‌تیان له‌رێی ئه‌و ده‌ستدرێژییه سێكسیانه بوه كه چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ئافره‌ته ئێزدیییه‌كان ئه‌نجامیانداوه.