نوچەنێت.هه‌ولێر:
تیرۆرستانی داعش له‌سنوری مه‌خمور به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌پێشڕه‌ویه‌كانی پێشمه‌رگه په‌نا بۆ بۆمبڕێژكردنی سنوره‌كانیان ده‌بن.
ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی،لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی به NNA ڕاگه‌یاند”ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه تیرۆرستانی داعش به‌ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌سنوری مه‌خمور بۆمبی چێندراو ده‌هێننه سه‌نگه‌ره‌كانیان و ده‌یانچێنن،ئێواره‌ی دوێنێش له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێكی چێندراودا شه‌ش تیرۆرستیان لی كوژرا”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو”تیرۆرستانی داعش به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی چاندنی بۆمبدان،بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی پێشڕه‌ویكردنی پێشمه‌رگه‌و ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دا ئه‌و بۆمبه چێندراوانه بته‌قنه‌وه‌و زیان به‌پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نن”.