نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆکی هه‌رێم،هەرێم دەڵێت،له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا کۆمیته‌یه‌کیان پێکهێناوه بۆ دانانی پلانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ رزگارکردنی موسڵ.
مه‌سعود بارزانی،سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له دیمانه‌یەكی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا رایگەیاندوە” ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو وڵاتانی تر دان به‌وه ده‌نێن پێشمه‌رگه ئه‌فسانه‌ی داعشی تێکشکاند و به چاوی ڕێزه‌وه ته‌ماشای قوربانیانی گه‌لی کوردستان و به تایبه‌تی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن”.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ و به‌شداری کورد،بارزانی گوتی”له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا کۆمیته‌یه‌کیان پێکهێناوه بۆ دانانی پلانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ رزگارکردنی موسڵ”.
سەرۆكی هەرێم ئاشكراشی كرد كە”تا تێرۆریستانی داعش له موسڵ بن،هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ هه‌رێمی کوردستان، بۆیه شکاندنی داعش له موسڵ یان ده‌رکردنی گرنگه”.
بارزانی وتیشی”دیداری له‌گه‌ڵ ئۆباما و جێگره‌که‌ی زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو” ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌م جاره هه‌ستم پێ‌کرد و دیتم ده‌رباره‌ی دۆزی گه‌لی کورد و کوردستان و پێویستی ئێمه له رووی عه‌سه‌که‌رییه‌وه، پێشتر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌م هه‌ست نه‌ده‌کرد”.