نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان،دەڵێت،ئێمە دڵنیایی تەواومان لە بەرزترین ئاستی دەوڵەتی ئەمریکا وەرگرتووە،کە لەمەودوا چەک راستەوخۆ بگاتە دەستی پێشمەرگە.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێك لەگەڵ رووداو لە بارەی سەركەوتنی كۆبوەی لەگەڵ ئۆباما دەڵێت”بە راشکاوی دەتوانم بڵێم رەنگە زیاتر بێت لەوەی کە ئێمە چاوەڕوانیمان دەکرد“.
لە بارەی پرسی چەک، ئایا ئەوە گرفت نییە کە چەک راستەوخۆ ناگات بە پێشمەرگە، بارزانی رایگەیاندوە” ئەوە گرفتێکی گەورەبوو،بە دوورودرێژی باسمان لەو پرسە کردووە،ئێمە دڵنیایی تەواومان وەرگرتووە، کە لەمەودوا چەک دوا ناکەوێت بۆ ئەوەی بگاتە دەست پێشمەرگە“.
سەبارەت بەپرسیاری ئەوەی ئەو چەکانەی پێویستانەی وەک دژە تانک چیتر دوا ناکەوێت،بارزانی دوبارە تەئكید دەكاتەوەو دەلێت”ئێمە دڵنیایی تەواومان وەرگرتووە،لە بەرزترین ئاستی دەوڵەتی ئەمریکا“.
لەبارەی پرسی سەربەخۆییەوە،سەرۆكی هەرێم ئاشكرای كردوە كە”تەنیا ئەوەندە دەتوانم بڵێم، ئێمە تێبینی ئەوەمان کرد، تێگەیشتنێکی تەواو هەیە بۆ دۆزی گەلی کورد بەشێوەیەکی گشتی“.