نوچەنێت.ههولێر:
پەرلەمانتارە كوردەكانی بەغدا لەسەر هەڵوێسیتی بەغدا لەناردنی كەمتری بودجەی هەرێم و پێشلكردنی یاسای بودجە داوای كۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و وەرگرتنی هەڵوێست دەكەن.
ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوە” پێشنیازێك لە بەغداوە هەیە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی سەرۆكی حكومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەكانی هەولێر و بەغدا كۆببینەوە،بۆ تاوتوێكردنی دواین بڕیاری حكومەتی عێراق سەبارەت بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەردوولا و جێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2015 و ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی ئێمە لە بەغدا بەرچاومان رۆشن بێت لە وەرگرتنی هەر هەڵوێستێكی سیاسی”.
بە پێی قسەی بڕیاردەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەغدا بەپێی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لەلای خۆی تۆماركراوە، مووچە و بودجەی رەوانە كردووە دەڵێ:”لە هەرێمی كوردستان ملیۆنێك و 680 مووچەخۆر هەیە، كەچی 679 هەزار مووچەخۆر لە لای بەغدا تۆماركراوە، بۆیە پێویستە بەغدا بڕی 813 ملیار دینار لەگەڵ 33 ملیاری دیناری دیكەی حەقی پێشمەرگە بنێرێت”.