نوچەنێت.هه‌ولێر:
كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی دەستی بەكارەكانی كرد و وەزیری پەروەردەش دەڵێت، گواستنەوەی قوتابخانە ئایینییەکان بڕیارێکی دروست بوو.
ئه‌مڕۆ شەممە 9/5/2015 لەشاری هەولێر كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد كە ماوەی 3 رۆژ دەخایەنێت.
لە سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌ش پشتیوان سادق وتارێكی پێشكەش كرد و وتی”به‌ستنی ئه‌م جۆره كۆنگرانه گرنگه بۆ پێشخستنی بواری په‌روه‌ده له‌سه‌رجه‌م روه‌كانه‌وه، چونكه په‌روه‌رده‌وه‌ش وه‌ك كه‌رتێكی گرنگ له وڵات‌دا پێویستی به نوێبوونه‌وه‌و گۆڕانكاری ریشه‌یی هه‌یه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا”.
وەزیری پەروەردە وتیشی”بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ گواستنەوەی پەیمانگا و قوتابخانە ئایینییەکان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی دروست بووە،هەروەها بۆڕدێك لە یەکێتی زانایان. کۆلێژی شەریعە و کۆڕبەندی هزری ئیسلامی و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێکدێ، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە پرۆگرامی خوێندن بکەین و سەرەڕای بەهای زانستی شەرعی، گرنگی بە زانستەکانی دیکە بدرێت، تاوەکو قوتابییەکانی ئەو قوتابخانە ئایینییانە جگە لە شارەزاییان لە زانستی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، شارەزاییان لە زانستەکانی دیکەشدا هەبێت”.