ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان كۆنسێرتی هونەرمەند عەدنان كەریم دێنێتە هەولێر

0

نوچه‌ نێت
بە هەوڵی (حەیات مەجید پەرخی) ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان، كۆنسێرتی هونەرمەند (عەدنان كەریم) دەهێنرێتە هەولێر و داهاتەكەیشی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەبێت.
كۆنسێرتەكە كاتژمێر (06:00)ی ئێوارەی ڕۆژی (14/5/2015) لە ژێر ناوی (ئاواز و گۆرانیمان بۆ تۆیە پێشمەرگە)، لە هۆڵی (شەهید سەعد عەبدوڵڵا)ی شاری هەولێر ساز دەكرێت و هەموو داهاتەكەیشی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەبێت.
(حەیات مەجید پەرخی) ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری لە پەڕلەمانی كوردستان، لەو بارەوەیه‌وه‌ به‌ نوچه‌ نێتى رایگەیاند: “وەکو ئەندامێکی لیژنەی ڕۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئەرکی خۆمانم زانی لە ڕێگەی هونەرەوە بتوانین خزمەت بە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان بکەین، ئەویش بە هەوڵدان و هەماهەنگی بۆ پەیدا کردنی سپۆنسەر بۆ هینانی کۆنسێرتی هونەرمەند(عەدنان کەریم) بۆ هەولێری پایتەخت”.
ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی كوردستان، ڕوونی كردەوە كە كۆمپانیای كۆڕەك سپۆنسەری كۆنسێرتەكە دەكات، وتیشی: “کۆی داهاتی کۆنسێرتەکە بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەبێت، بۆیە هاتنی هەموو لایەك خزمەت کردنە بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com