نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌فدەكەی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی سبه‌ینێ كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا ده‌هێنێت و به‌ره‌و وڵاتی چیك به‌ڕێده‌كه‌وێت و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش دەڵێت،ئۆباما وتی هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن له چوارچێوی عێراقێكی یه‌كگرتوودا.
مسته‌فا سه‌ید قادر،وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی وه‌فدی هه‌رێم بۆ ئه‌مریكا،بەۆ KNN رایگه‌یاند”له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا،ئۆباما،سوپاسی قاره‌مانێتی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كردوه له‌شه‌ڕی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعشدا‌و وتویه‌تی:هاوكاری ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن له چوارچێوی عێراقێكی یه‌كگرتوودا“.
وه‌زیری پێشمه‌رگه وتیشی”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارزانی وتویه‌تی: گه‌لی كورد چه‌ندین ساڵه قوربانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت له عێراقدا، شه‌ریكی ڕاسته‌قینه بن نه‌ك پاشكۆ“.
مسته‌فا سه‌ید قادر ئاشكراشی كرد كە”ئۆباما داوای لێكردون،په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدادا باش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه“.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژەی بەوەشكرد”كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئۆباما و جۆ بایدن،له كۆشكی سپی ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتی خایاندوه“.