نوچەنێت.ههولێر:
کوردانی باکووری کوردستان لە شاری ئامەد خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا وەکو پشتیوانییەک لەخۆپێشاندانی هاڵاتیانی شاری مەهابادی خۆرهەڵاتی كوردستان.
داوای ئەوەی رۆژی دووشەمەی رابردوو لە شاری مەهاباد ،کچە کوردێک بەناوی فهریناز خوسرهو لە رووداوێکی نادیار لە هۆتێل تارای شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا و ئەو رووداوەش بوە هۆی تورەبون و نارەزایی خەلکی شارەکە و دوێنی رژانە سەر شەقامەکان، لەگەل هێزە ئەمنیەکاندا لەبەردەم هۆتێل تارا رووبەرووی یەکتر بونەوە و هونیلەكەش سوتێنرا.
بەمەمەستی پشتیوانی كردنی خۆپیشاندانەكەی هاوڵاتیانی شاری ئاماد کوردانی باکووری کوردستان لە شاری ئامەد خۆپیشاندانێکیان سازکرد و گوڵتەن کشاناک لە خۆپیشاندانەکەدا وتی”هەموو مانگێک چەند گەنجێکی کورد تەنیا لەبەرئەوەی کە دەیانەوێ بە زمان و کولتووری خۆیان بژین دەنێردرێنە سەر پەتی سێدارە،لە سێدارەدانەکان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە کۆتاییان نایەت، ئەو زیهنیەتەی کە ئەو کارەی بەسەر فەریناز هێناوە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەو زیهنییەتەی کە گەنجان دەنێرێتە سەر سێدارە”.
وتیشی”خەڵک لە مەهاباد راپەڕیوە، پێویستە رژێمی ئێران بە باشی لەو توڕەییە تێبگات، پێویستە هەرچی زووە ئەو کەسانەی کە ئەو کارەساتەیان ئەنجامداوە و ئەوانەیشی کە هاوکارییان کردوون بە زوویی ببرێنە بەردەم دادگا و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت”.