نوچەنێت.هه‌ولێر:
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،لەیەکێک لە تەکیەکانی شاری ھەولێر دەروێشێک گیان لەدەست دەدات و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
كاروان خۆشناو وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند”ئەمرۆ پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی نەخوازراو لەیەکێک لە تەکییەکانی نێو شاری ھەولێر، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا دەروێشێک بەناوی ( ا.م.ا) ، تەمەن (٧٠)ساڵ، گوله‌یه‌ك به‌سه‌ری كه‌وتوه و چه‌كێكی جۆری بڕنۆ له ژێر پێی كه‌وتبوو“.
وتیشی”تەرمەکەی ھەڵگیراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی کرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە لە لایەن پۆلیس بەمەبەستی زانینی ھۆکاری راستەقینەی رووداوەکە“.
كاروان خۆشناو راشیگەیاند”ئه‌م ده‌روێشه نزیكه‌ی ٥٠ په‌نجا ساڵه له‌خزمه‌تی ته‌كیه‌كه‌دابووه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی بووه“.