نوچەنێت.هه‌ولێر:
هێزەكانی پێشمەرگە له میحوه‌ری سنۆنێ هیرشێكی چەكدارانی داعش تێكدەشكێن و 17 چه‌كداریان لێدەكوژن.
سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپرسی راگه‌یاندی لقی 14ی پارتی له موسڵ به خه‌ندانی راگه‌یاندوە”سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له میحوه‌ری سنۆنێ هێرشیانكرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان”.
وتیشی”پێش ئه‌وه‌ی خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رووبه‌رووی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی تووندی پێشمه‌رگه هاتوون و هێرشه‌كه‌یان تێكشكێنراوه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو”دوای تێكشكاندنی ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له میحوه‌ری سنۆنێ 17 كوژراویان لێكه‌وته‌وه و چوار ئۆتۆمبێلیشیان سووتێنران”.
مه‌موزینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد”ئه‌و شه‌ڕه به سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆتایی هات چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ دواوه گه‌ڕانه‌وه”.