نوچەنێت.هه‌ولێر:
له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه لەگەرمیان 10 ئۆتۆمبێل ده‌سوتێنرێن و پۆلیسی گەرمیانیش دەستیان كردوە بەلێكۆڵینەوە.
له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌لار شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی جۆری جێب واز سوتێنراون،لەوبارەیەوە موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان به سایتی فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە”له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ستی پێكردوه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌رێگه‌ی كامێرای چاودێریه‌وه ئه‌و كه‌سانه بدۆزینه‌وه‌و روبه‌ڕووی یاسایان بكه‌ینه‌وه“.
وتیشی”ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان نزیكه‌ی 10 ئۆتۆمبێل بوونه و له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌لار له‌لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه سوتێنراون“.