نوچەنێت.ههولێر:
بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی وەزاری ئەوقاف دەڵێت، وەزارەتی رۆشنبیری بەپرسوڕاكردن لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایان رێگریان لەبڵاوكردنەوەی سەدان كتێبی زانایانی سەلەفی كردوە.
مەریوان نەقشبەندی،بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی وەزاری ئەوقاف،لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی”وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپرسوڕاكردن لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و زانایانی ئیسلامی كوردستان”رێگری لەبڵاوكردنەوەی سەدان كتێبی(محمد بن صالح العثيمين و عبدالعزيز بن باز و محمد ناصر الالباني و صالح بن فوزان و ابن تيمية)لەهەرێمی كوردستان كرد”پێشبینی هەنگاوی دیكەش دەكرێت“.