نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێم،رایگەیاند،كە وڵاتەكەی پابه‌نده به هاوکاریکردنی سه‌ربازی بۆ هه‌رێم و دابینکردنی پێداویستیی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له بواری چه‌ک و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە” ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی 5ـی 2015 مەسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریکا (پێنتاگون)ـیان کرد و لەگه‌ڵ ئاشتۆن کارته‌ر وه‌زیری به‌رگری و مارتن دێمپسی، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هێزه‌کانی ئه‌مەریکا، و ئه‌لیزا سلوتکین جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئەمەریكا کۆبوونه‌وە“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لەم كۆبوونەوەیەدا جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و وەزیری سامانە سرووشتییەكان و وەزیری ئاوەدانكردنەوە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم و نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە ئەمەریكا یاوەری سەرۆك بارزانی بوون“.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”له‌م کۆبوونه‌وه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم دوای پێشکه‌شکردنی پۆخته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی بارودۆخی مەیدانیی به‌ره‌کانی شه‌ری دژی داعش و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمه‌رگه،سوپاسی حکومه‌ت و گه‌لی ئه‌مەریکای کرد بۆ ئه‌و یارمه‌تی و هاوكارییە سه‌ربازییانەی بۆ هێزی پێشمەرگەیان دابین كردووە“.
هەر بەپێ هەواڵەكە”لەم دیدارەدا وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریکا ڕایگه‌یاند که حکومه‌تی ئه‌مەریکا پابه‌نده به هاوکاریکردنی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی کوردستان و بۆ دابینکردنی پێداویستیی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له بواری چه‌ک و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی درێخی ناكات. هه‌روه‌ها پێزانینی حکومه‌تی ئه‌مەریکای بۆ بوێری و قوربانیدانی پێشمه‌رگه دووپاتکرده‌وه“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئەو ئاستە باشەی كە لە هه‌ماهه‌نگی مه‌یدانی له نێوان هێزه‌کانی کوردستان له لایه‌ک و هێزه ئه‌مریکی و هاوپه‌یمانان له لایه‌کی تر لە ئارادایە“.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”ئاماده‌کاریه‌کان بۆ ئازادکردنی شاری موسل و هه‌ماهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی عێراقی و هاوپەیمانان ته‌وه‌رێکی تری ئه‌م کۆبوونه‌وه بوو“.