نوچەنێت.هه‌ولێر:
حزبی شیوعی و زەحمەتكێشان و سۆسیالیست،دەڵێن،خه‌ڵکی چاوه‌رێیان ده‌کرد که حکومه‌تی پێنج حزبه‌که هه‌نگاوی چاکسازی بهاوێت،به‌ڵام له‌ماوه‌ی حوکمرانیاندا سیاسه‌تی به‌حزبی کردنی سیسته‌می حوکمرانی تۆخترکراوه‌ته‌وه و هه‌مووکایه سیاسیه‌کانیان قۆرغ كردوە.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 7 ى ئایارى 2015 هه‌رسێ حزبى (سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و شیوعى کوردستان و زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان ) کۆبونه‌وه،دوابه‌دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه‌و رایانگەیاندوە”له‌کاتێکدا خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌رێیان ده‌کرد که حکومه‌تی پێنج حزبه‌که هه‌نگاوی چاکسازی بهاوێت و داموده‌زگاکانی حکومه‌ت له هه‌ژمونی حزبایه‌تی دوربخاته‌وه به‌ره‌و حکومه‌تی هاوڵاتی هه‌نگاو بنێت به‌ڵام له‌ماوه‌ی حوکمرانی حکومه‌تی پێنج حزبه‌که سیاسه‌تی به‌حزبی کردنی سیسته‌می حوکمرانی له‌کوردستان تۆخترکراوه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێت هه‌مووکایه‌سیاسیه‌کان قۆرغ بکه‌ن“.
ده‌قه‌که‌ی راگەیەنراوەكە:
راگه‌یه‌ندراوی کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حزبی ( شیوعی کوردستان و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان )
به‌رواری 7-5-2015 هه‌رسێ لایه‌نی ( حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ) له‌باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌شاری سلێمانی کۆبونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌بارودۆخی سیاسی عێراق و گرژیه‌کانی دوای ده‌رکه‌وتنی رێکخراوی داعش و به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی کوردستان و ئاماده‌کاریه‌کان بۆ ئازادکردنی شاری موسڵ و هه‌وڵه‌کانی هێوربونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆئه‌مریکا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆکرا به‌جۆرێک له خزمه‌تی ده‌سته‌به‌رکردنی مافی گه‌له‌که‌مان و ئه‌زمونه‌که‌ی بێت , هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی هه‌رێم و په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی حکومرانی کوردستان هه‌رسێ لایه‌ن کۆک بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی ,له‌کاتێکدا خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌رێیان ده‌کرد که حکومه‌تی پێنج حزبه‌که هه‌نگاوی چاکسازی بهاوێت و داموده‌زگاکانی حکومه‌ت له هه‌ژمونی حزبایه‌تی دوربخاته‌وه به‌ره‌و حکومه‌تی هاوڵاتی هه‌نگاو بنێت به‌ڵام له‌ماوه‌ی حوکمرانی حکومه‌تی پێنج حزبه‌که سیاسه‌تی به‌حزبی کردنی سیسته‌می حوکمرانی له‌کوردستان تۆخترکراوه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێت هه‌مووکایه‌سیاسیه‌کان قۆرغ بکه‌ن , له‌کاتێکدا خه‌ڵکی کوردستانڕویان کرده سندوقه‌کانی ده‌نگ دان و ده‌نگیان دا بۆئه‌وه‌ی خزمه‌تبکرێن و کیشه‌و گرفته‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ربکرێت .
ئێستاساڵێک تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکاندا جه‌ماوه‌ر له‌چاوه‌روانی باشترکردنی ژیان گوزه‌رانیان بوون به‌ڵام نه‌ک کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کرا به‌ڵکو زیاتر بوون . کۆبونه‌وه ناره‌زای خۆی نیشان داسه‌باره‌ت به‌دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌ته خۆجێیه‌کان که‌ماوه‌یه‌کی زۆره بێ پاساوێکی مه‌نتقی و له‌به‌ر ململانێ و کێشمه‌کێشی حزبایه‌تی دواخراوه پێویسته په‌له‌بکرێت له پێکهێنانی,دواتر کۆبونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌مه‌سه‌له‌ی دارشتنه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌ی ده‌ستور کرد به‌وپێیه‌ی ده‌ستور ره‌هه‌ندێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و په‌یوه‌سته به‌هه‌مووتاکه‌کانی کوردستانه‌وه ,به‌ره‌وای نه‌زانی به‌شێوه‌ی به‌ش به‌شێنه‌ی حزبی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت و پێویسته هه‌موولایه‌ک به‌شداربن تا ده‌ستوره‌که ده‌ربری مافه‌کانی هه‌موان بێت. هه‌روه‌ها کۆبونه‌وه جه‌ختی له‌پێویستی ده‌ستورکرده‌وه بۆ کوردستان و ئه‌م ده‌ستوره‌ش پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی و رێکه‌وتنی سه‌رجه‌م لایه‌ن و هێزه‌سیاسیه‌کان هه‌یه به‌بێ جیاوازی و نابێت هیچ یاسا و پاساوێک دیاری‌بکرێت بۆ لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور چونکه ده‌ستور بۆ هه‌موو تاکێکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مان و ئه‌وانه‌شی که‌نوێنه‌ریان نییه , که له‌لایه‌ن هه‌رپێنج حزبه‌که‌ی ده‌سته‌ڵاته‌وه قۆرغ کراون و دابه‌ش ده‌کرێن که‌ئه‌مه‌ش دیسان جۆرێکی تره له قۆرغ کردن هه‌رله‌کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌رسێ لایه‌ن ناره‌زایی خۆیان پیشان دا سه‌باره‌ت پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات له‌کوردستان , وه‌ک چۆن له‌پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێم و لیژنه‌ی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و لیژی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور و کۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان روویداو جارێکی تر پرۆسه‌ی دیموکراسی له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته ژێر پرسیار که‌ئه‌مه به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی بنکه فراوانه‌وه که‌خۆیان له‌سه‌ره‌تاوه بانگه‌شه‌یان بۆده‌کرد .
له‌کۆتایی دا کۆبونه‌وه‌که جه‌ختی له‌سه‌ر پته‌وکردنی کاری هاوبه‌شی هه‌رسێ لایه‌ن کرده‌وه بۆ خزمه‌تکردنی زیاتری پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی کوردستاندا .
سلێمانی 7 -5-2015
– حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
– حزبی شیوعی کوردستان
– حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان