پێشمەرگە گەمارۆی شاری موسڵ ده‌دات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بەرپرسی میحوەری باشیك رایگه‌یاند،كه‌وا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بە درێژایی 25 كیلۆمەتر گەمارۆی شاری موسڵی داوە.

حەمید ئەفەندی،بەرپرسی میحوەری باشیك،بە ماڵپەری فەرمی پارتی حیزبه‌كه‌ی ڕاگەیاندوه‌”نێوانی پێشمەرگە و داعش لە باشیك تەنیا 13 كیلۆمەترە، بەڵام سەرجەم شوێنە ستراتیژییەكان ئەوانەی چواردەوری مووسڵ لە چیای زەرتكەوە تا ناوەران و خوارەوە كە درێژاییەكەی 25 كیلۆمەترە، بە دەست هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوەیە، ‌واتا لە ڕووی سەربازییەوە مووسڵ بە درێژایی 25 كیلۆمەتر پێشمەرگە گەمارۆی داوە”.

وتیشی”بە هۆی بەهێزی و ورەبەرزیی پێشمەرگەوە داعش ناتوانن مۆڵگە لە دەورەی مووسڵ دروست بكەن، چونكە لەبەر فڕۆكە و ئامانجەكانی پێشمەرگە خۆیان ناگرن،ئێستاكەیش پێشمەرگە نزیكی مووسڵ و شەڕی داهاتووی گەورەیش لەو شارەیە، بۆیە پێویستە بیر لەوە بكرێتەوە هاوكاریی زیاتری هێزی پێشمەرگە بكرێت”.

بەرپرسی میحوەری باشیك ئاماژەیشی دا”دۆخی داعش لەناو مووسڵ زۆر خراپ بووە، ئەوەی كە هەیە زۆرەملێیە و بەشێكی زۆری هێزەكانیشیان لە دەورەی مووسڵ بۆ ناو مووسڵ كشاندووەتەوە، چونكە توانای ئیدارەدانی ئەو هەموو سنوورەیان نییە، ئێستایش خەڵك دڵنیا دەكەینەوە كە داعش ناتوانێت لە هیچ میحوەرێكەوە پێشڕەوی بكات و بگرە رۆژ دوای رۆژیش لە هەموو ڕووەكانەوە لاوازتر دەبن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com