نوچەنێت.ههولێر:
گۆڕان سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان دەگۆڕێت و سهرۆكی پێشوش دهڵێت، ئەوە بڕیارێک بووە کە خۆم داومە و بە خواستی خۆم بووە.
رابوون مەعرووف، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوه:” ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان کراوە و من بە خواستی خۆم لەو پۆستە کشامەوە و ئێستا کاک برزۆ مەجید، بووەتە سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان”.
سەبارەت بە هۆکاری ئەو بڕیارەی، وتی” ئەوە بڕیارێک بووە کە خۆم داومە و بە خواستی خۆم بووە، ئەمە نەریتێکی دیموکراتییە و با رێگە بدەین هاوکارێکی دیکەم سەرۆکایەتی فراکسیۆن بکات”.