نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەریم و بەغدا هه‌فته‌ی داهاتوو وەفدێکی پەرلەمانی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان سەردانی بەغدا دەکات.
هه‌فته‌ی داهاتوو وەفدێکی پەرلەمانی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان سەردانی بەغدا دەکات و لەوبارەیەوە فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە NRT راگەیاند”وەفدەکە لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقدا کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتیە ئایینیەکان کۆبوونەوە ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت“.
سەردانی وەفدەکەی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکدایە بە وتەی بەرپرسانی هەرێم بەغدا پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا و تا ئیستا پشکی هەرێمی بەپێی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ڕەوانە نەکردووە.