نوچەنێت.هه‌ولێر:
پڕۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی له سلێمانی ئه‌نجام درا.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە له دیوانی پارێزگای سلێمانی، رێوڕه‌سمی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌چو، كاندیدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ جێگری هونه‌ری پارێزگاری سلێمانی‌و قایمقامی قه‌زای ناوەندی سلێمانی‌و قه‌زاكانی پێنجوێن‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و حەوت به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه ده‌ستبه‌كاربون.
هاوكات فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و قائیمقام‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیانه ده‌ركرا كه ئه‌مڕۆ كاندیدانی گۆڕان چونه‌ته شوێنیان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ دیوانی پارێزگای سلێمانی و له‌وێ ئه‌ركی نوێیان پێبدرێت.
ئەنوەر تاهیر، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: ئەمڕۆ رێورەسمی دەستبەکاربون بۆ (10) کاندیدی پۆستەکانی جێگری پارێزگار‌و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەنجامدرا.
وتیشی: هەر ئەمڕۆش لە ئیدارەی گەرمیانەوە فەرمانی دەستبەکاربونی کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستەکان دەرچوەو رۆژی یەکشەممەی داهاتو دەستبەکاردەبن، تەنها کاندیدەکان لەسنوری ئیدارەی راپەڕین ماوەو دەکەوێتە رۆژی یەکشەممەی داهاتو.
جگەلەوەش، دەستبەکاربونی بەڕێوەبەرە گشتییەکان بۆ هەفتەی داهاتو دواخرا.
