نوچەنێت.هه‌ولێر:
دواى نزیكه‌ى 7 مانگ كاركردن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه و به‌دواداچوون به په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، په‌یڕه‌وێكى نوێى بۆ په‌رله‌مان ئاماده‌كرا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بكرێت.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە تێداهاتووە”دواى نزیكه‌ى 7 مانگ كاركردن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه و به‌دواداچوون به په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ 2015/5/6 لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كۆتایى به‌كاره‌كانى هێنا و په‌یڕه‌وێكى نوێى بۆ په‌رله‌مان ئاماده‌كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكرێت“.
د.فرسه‌ت سۆفى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاتیى په‌یڕه‌وى ناوخۆ،به سایتی په‌رله‌مانی،رایگه‌یاندوە”په‌یڕه‌وه نوێیه‌كه نزیكه‌ى 60 ماده‌ى تر‌ى بۆ زیاد بووه و 150 ماده‌یه، گرینگ‌ترین ماده و بڕگه‌كانیشى ئه‌وه‌یه سه‌رله‌نوێ شێوازى یاسادانان جارێكی‌تر داڕێژراوه‌ته‌وه و میكانیزمى چاودێریكردن به روون و ئاشكرا به شێوازێكى نوێ وه‌كو ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى داڕێژراوه، دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان هه‌فتانه دیاریكراون و كارنامه‌ى په‌رله‌مان هه‌فتانه چۆن كار ده‌كات دیاریكراوه، كاتى قسه‌كردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دیاریكراوه و كارى لیژنه‌كان رێكخراوه‌ته‌وه و ژماره‌یان كه‌مكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌كى گشتى كه پێكدێت له سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان دروستكراوه و هه‌یكه‌لیه‌تى ناو په‌رله‌مان گۆڕاوه و رێكخراوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: “له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنى” .
لاى خۆشیه‌وه فه‌خره‌دین قادر سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان به سایتی په‌رله‌مانی راگه‌یاند: “هه‌ركاتێك ئه‌وان په‌یڕه‌وه تازه‌كه‌یان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد ئه‌وا له دانیشتنى په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ركردنى راده‌گه‌یه‌نین”.