نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرەڕای پابەندبووونی هەرێم بە رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا،بەڵام تاوەكو ئێستا بەغدا پابەند نەبووە.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (حاكم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندوە”هەرێمی كوردستان لە مانگی نیسانەوە ١٠٠% بە رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا پابەند بووە و ئەو رێژەی بۆی دیاری كراوە لە ناردنەدەرەوەی نەوت، ناردوویەتی، بەڵام بەغدا تاوەكو ئێستا پابەند نەبووە بەو رێككەوتنەوە، چونكە بەپێی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، پێویستە بەغدا مانگانە ترلیۆنێك و٣٠٠ملیار دینار بەشی هەرێمی كوردستان رەەوانە بكات”.
وتیشی”ئەو بڕەپارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی رەوانە كردووە، زۆر لەوە كەمترە كە پێویستە رەوانەی بكات، بەڵام بە بیانووی نەبوونی پارەی نەختینە تەنیا ئەو بڕەپارەیەی رەوانە كردووە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوەكە”هەرێمی كوردستان جارێ چاوەڕێ دەكات تا ئەو كاتەی نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە و بەغدا پارەی بە دەست دەگات، چونكە لە ئێستادا ئەو بڕەپارەیەی لە فرۆشتنی نەوت دەگاتە عێراق، دابەش دەكرێت و پارەی نەختینە نییە”.