نوچەنێت.ههولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان،رایدەگەێنێت،كە سەرپەرشتیاری زۆرێک لە کردەوە تیرۆریستییەکانی پارێزگای کەرکووک و هەر سێ تەقینەوەکانی هەولێریان دەستگیر كردوە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
ئێوارەی ئەمرۆ رێکەوتی ٦/٥/٢٠١٥، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، تیرۆریست (رعد هادی لفتە حەسەن) ناسراو بە “عبدولمەجید” سەر بە عەشیرەتی خەزرەجی، دەستگیر کرا.
هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی دژەتیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ههرێمی کوردستان، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئاساییشی هەولێر و ئاساییشی کەرکووک توانیان لە پارێزگای کەرکووک ئەم تیرۆریستە دەستگیر بکهن، كه بەپێی دانپێدانانی ئەو گروپە تیرۆریستییەی پێشتر دەستگیر کرابوون و دانپێدانانەکانیان بڵاوکرایهوه، ناوبراو سەرپەرشتیاری زۆرێک لە کردەوە تیرۆریستییەکانی پارێزگای کەرکووک و هەر سێ تەقینەوەکانی هەولێر لە رێکەوتەکانی (٢٣/٨/٢٠١٤ و ١٩/١١/٢٠١٤ و ١٧/٤/٢٠١٥) بووە. ئەم تیرۆریستە، کە دوای پلەی لە ناو گروپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسی قاتعی کەرکووک بووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ پەیوەندیی بە گروپی تیرۆریستی “کتائب ثورە العشرین” کردووە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨ پەیوەندیی بە گروپی تیرۆریستیی بە ناو دەولەی ئیسلامی لە دیالە کردووە.
ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان
٦/٥/٢٠١٥