نوچەنێت.هەولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی وه‌ڵامی عادل موراد ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، تا پارتی و بارزانی به‌رگرییان له كوردستان ده‌كرد، خه‌ڵكی تر له كوێ بوون؟!
مه‌حمود محه‌مه‌د) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان،وه‌ڵامى عادل موراد,سكرتێری ئەنجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت”كه ناوی (بارزانی) دێت دەوڵەتی كوردیش بیر هه‌مووان ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌م كه‌سایه‌تییه خۆی ته‌رخان كردووه بۆ مه‌به‌ستی كورد و كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌وه. گوناهی كێیه كه خه‌ڵكی تر و لایه‌نی تر هه‌ن له‌به‌ر عێڕاقچیه‌تی و ئایینزاگه‌رایی مه‌جالی بیركردنه‌وه‌یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوردی نییه“.
ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی (مه‌حمود محه‌ممه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بۆ (عادل موراد):
ده‌وڵه‌تی كوردی و سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی، ده‌ستكه‌وتی خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و تێكۆشانی حزب و جه‌ماوه‌ری كوردستان و كۆڵنه‌دانی بارزانییشه.
* ده‌ستكه‌وتی خوێنی شه‌هیدانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م كوردستانه و پارچه‌كانی دیكه‌ش، له ڕیزه‌كانی پارتیی دیموكراتی كوردستان وه‌ك پێشمه‌رگه و فه‌رمانده به‌رسینگی دوژمنانیان گرت و ئه‌و سه‌رده‌مانه حكوومه‌تی عێڕاقیان ناچار به داننان به مافی (لامه‌ركه‌زی) كرد و، ئینجا دیسان به خوێن و خه‌باتی په‌یڕه‌وانی پارتی و ڕێبازی بارزانی، كوردستانیان لامه‌ركه‌زیان وه‌لانا و حكوومه‌تی عێڕاقیان ناچار كرد له 11ی ئاداری 1970 دان به مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان دابنێ، ئه‌و دانپێدانه‌ی كه بوو به بناخه‌ی ته‌واوی گفتوگۆكانی دواتری حزبه‌كانی دیكه‌ش كه هاتنه مه‌یدانی خه‌بات. سه‌یره كاك (عادل مراد) كه تا ئێره به‌شدار بووه، كه‌چی نكوڵی له‌و به‌شداربوون و ده‌ستكه‌وته‌ش ده‌كات. دیاره له خۆی دڵنیا بووه كه هیچ كاریگه‌رییەکی نه‌بووه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا.
* ده‌ستكه‌وتی خه‌بات و تێكۆشانی حزب و جه‌ماوه‌ری كوردستانه، چونكه حزب به به‌رنامه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی و سه‌ركردایه‌تیی جه‌ماوه‌ری كردووه و قۆناغ به قۆناغ و به‌پشوو درێژی، حكوومه‌ته یه‌ك‌له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقیان ناچار به گێڕانه‌وه‌ی مافی زیاتر به كوردستانییه‌كان كردووه، تا گه‌یشتووەته ئێره و ئێستای كوردستان.
* كۆڵنه‌دان و كه‌سایه‌تیی ‘بارزانی’ـیشه، چونكه (بارزانی) سه‌ركردایه‌تیی ئاراسته‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تیی سه‌رده‌میانه و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كردووه و، دیواری شه‌رم و ترسی ڕووخاند له باسكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، هه‌ربۆیه‌یش كه ناوی (بارزانی) دێت دەوڵەتی كوردیش بیر هه‌مووان ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌م كه‌سایه‌تییه خۆی ته‌رخان كردووه بۆ مه‌به‌ستی كورد و كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌وه. گوناهی كێیه كه خه‌ڵكی تر و لایه‌نی تر هه‌ن له‌به‌ر عێڕاقچیه‌تی و ئایینزاگه‌رایی مه‌جالی بیركردنه‌وه‌یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوردی نییه.
كاك (عادل) و ئه‌وانه‌شی كه وه‌كو ئه‌و بیر ده‌كه‌نه‌وه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، كه (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی) و پارتیی دیموكراتی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان به سه‌ردانه‌كانیشیانەوه، بۆ ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تی به‌كار نه‌هێناوه و له‌مه‌ودوایش هه‌ربۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌كاری ده‌هێنن.
سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ كاتێك ده‌ستكه‌وتی بۆ خۆی نه‌ویستووه، به‌ڵكو بۆ گه‌له‌كه‌ی ویستویه‌تی، ئه‌وكاته‌ی به‌ڕێزیان سه‌رۆكی هه‌رێمیش نه‌بوو، سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌ویست و داوای ده‌كرد و خه‌باتی بۆ ده‌كرد؛ شاراوه نییه كه پارتی و بارزانی بوون له پێناو به‌شێك له خاكی كوردستان (كه‌ركووك و خانه‌خین تا شنگال) خۆیان و حزبه‌كه‌یشیان كرده قوربانی. به‌ڵی كاك (عادل) حزبه‌كه‌ی بارزانی زۆر ده‌ستكه‌وتی بۆ كورد و كوردستانیان به ده‌ست هێناوه و خه‌ڵكی كوردستانیش وه‌كو تۆ قه‌درنه‌زان نه‌بووه، هه‌ربۆیه‌یش به‌و قه‌درزانینه‌وه پارتییان به گه‌وره‌ترین حزبی كوردستان هێشته‌وه و زۆرترین ژماره‌ی كورسیی په‌رله‌مانیان به قابیلی په‌یڕه‌وانی پارتی و ڕێبازی بارزانی زانیوه و، زۆرترین دەنگیان پێداون و متمانه‌یان پێ كردوون.
پرسیاره و ناچارین ده‌كرێت: تا پارتی و بارزانی به‌رگرییان له كوردستان ده‌كرد، خه‌ڵكی تر له كوێ بوون؟!
پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان به‌بێ جیاوازی له ئینتیمای سیاسی‌یان، ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه تۆ لێكیان جیا ده‌كه‌یته‌وه و، لای ئێمه هه‌موویان ئازیز و خۆشه‌ویستن، هه‌ر له كۆبانێ تا گه‌رمیان به به‌خشینی خوێنی ده‌یان فه‌رمانده و سه‌دان پێشمه‌رگه… به‌ڵێ داعشیان شكاند. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مانه‌شدا خه‌ڵكانێك هه‌بوون به گوته و نووسینه‌كانیان خه‌ریكی دروستكردنی ناته‌بایی و ململانێی نێوخۆیی بوون.
كاكه (عادل) دیاره هه‌ڵچوونه به‌رده‌وامه‌كانت ڕێگایان پێنه‌داوی بپرسی له‌و 1200 شه‌هیده‌ی شه‌ڕی داعش، ڕێژه‌ی چه‌ندی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كانی په‌یڕه‌وانی پارتی و ڕێبازی بارزانین. هه‌رچه‌نده ئێمه هه‌موو شه‌هیده نه‌مره‌كان به هی خۆمان ده‌زانین.
سه‌یره هه‌ندێ كه‌س به خوتوخۆڕایی (مفت و مەجانی) ده‌بنه محامیی ده‌وڵه‌تان! خۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌رئاگای له ڕووداوی شنگال نییه به ته‌نیا، به‌ڵكو ئاگای له زۆر شتی دیكه‌شه كه ئێستا كاتی گوتنیان نییه.
له ئاكامی ئه‌و هه‌موو گوته و نووسینه پڕ حقد و ڕقاویانه‌ی كاك (عادل)، ئه‌م پرسیاره دێته پێشه‌وه: ئه‌رێ به جیددی كاك (عادل) بۆچی ئه‌وه‌نده ڕقی له پارتییه و، ئه‌م ڕقه‌ی له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟!
سیاسه‌ت به ڕق و كینه و ده‌روونێكی نائارامه‌وه ناكرێت، دڵنیایشی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه ڕق و كینه له‌دڵ نین، چونكه په‌یڕه‌وی له‌م گوته به‌نرخه ده‌كه‌ین: “كاتمان نییه بۆ ڕقبوونه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه ڕقیان له ئێمه‌یه، چونكه سه‌رقاڵی خۆشه‌ویستیی ئه‌و كه‌سانه‌ین كه ئێمه‌یان خۆش ده‌وێ.