نوچەنێت.ههولێر:
حکومەتی هەرێم راپۆرتی مانگانەی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی نیسانی ٢٠١٥ بڵاو دەکاتەوە كە بەپێ راپۆرتەكە و لەو مانگەدا (16,878,985) بەرمیلی لە نەوتی خاو هەناردەی بەندەری جیهان کردووە لە تورکیا.
بهپێی ههواڵێكی ماڵپهری وهزارهتی سامانه سروشتیەكان،لە مانگی نیساندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان (16,878,985) بەرمیلی لە نەوتی خاو (واتە تێكڕا 562,633 بەرمیلی رۆژانە)ی لە رێی هێڵی بۆری کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جیهان کردووە لە تورکیا.
لەم بڕە، کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە12,457,371 بەرمیل (واتە بە تێکڕای 415,246 بەرمیلی رۆژانە) بەشداریان کردووە، لە کاتێکدا کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور بە4,421,614 بەرمیل ( واتە تێکڕا بە 147,387 بەرمیلی رۆژانە) بەشدار بوون.
لە کۆتایی مانگی نیساندا، ئاستی کۆگاکانی ئەمبارکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جیهان لە 1,182,094 بەرمیلدا بووە، کە هەمووی رادەستی سومۆ کراوە وەک بەشێک لە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نیساندا.
لە نیساندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 16,026,290 بەرمیل (واتە تێكڕای 534,210 بەرمیلی رۆژانە، بەو 1,182,094 بەرمیلەشەوە کە لەسەرەوە باس کرا، رادەستی سۆمۆ کردووە.
لەهەواڵی سایتەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئەوەش رونكراوەتەوە،بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە 2015/1/23 دا لەنێوان وەزیری سامانە سروشتیەکان و وەزیری نەوتی فیدراڵدا رێکەوتنی لەبارەوە کرا، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی پیشاندا کە لە نیسانی ئەمساڵدا تێکڕای 468,000 بەرمیلی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات. لە راستیدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بڕەی بە تێکڕای 66,210 بەرمیلی رۆژانە تێپەڕاندووە.
بەهۆی چەند بارودۆخێکەوە کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە، ماوەی 22 کاتژمێر کاتی لەکارکەوتن هەبووە لە هێڵی بۆری هەناردەکردندا لە مانگی نیساندا. بە رەچاوکردنی ئەم لەکارکەوتنانە ، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕای 551,047 بەرمیلی رۆژانەی رادەستی سۆمۆ کردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر رێگەی خۆی ماوەتەوە بۆ بەدیهێنانی پابەندبوونەکانی بۆ هەناردەکردنی نەوت بەپێی بودجەی فیدراڵی 2015 و خۆشحاڵە بەوەی کە بڕەکانی هەناردەکردنی حکومەتی هەرێم، کە لە ئێستاوە ئاستی خۆی تۆمارکردووە، بەردەوام لە زیادبووندان.