نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌دهه‌م بارزانی ره‌خنه‌ی توند له ئۆباما ده‌گرێت و ده‌ڵێت، به ویژدانت سۆێنده‌ده‌م ئایه ره‌وایه كه پاش هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ی كه به سه‌ر ئێمه‌ی كوردا هاتووه جارێكی تڕ جه‌نابتان داوام لێبكه‌یت كه ده‌بێ ئێراق به یه‌كگرتووی بمێنێته‌وه و ئێمه بۆ ئه‌م ولاته نه‌خۆازراوه ئینتیمامان هه‌بێت.
ئه‌دهه‌م بارزانی،ئامۆزای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستێكی به‌ناونیشانی(به‌رێز ئوباما)بڵاوكردوته‌وه‌و ره‌خنه له‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گرێت و ده‌ڵێت”داوات ڵێ ده‌كه‌م،كاتێكی چه‌ند ڕوژی كه‌م ته‌رخان بكه بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی نۆێی سه‌د ساله‌ی گه‌لێك به ناوی كورد بخۆێنیه‌ووه و بزانی چ رووداوێك روویداوه،چ مان به سه‌ر هاتووه،چون و به چ شێوه‌یه‌ك پارچه پارچه كراوین،و به‌م پارچه كردنه‌ش دیسان لێما نه‌گران ولاتی میلله‌تێكی ٥٠ ملیونیش ناوه‌كه‌ی به كوردستانی ئێراق و شۆێنه‌كانی تڕ به ناو كرا،كوردستانێك به ناوی كورد نه‌ما“.
راشیگه‌یاندوه”به‌ڕێز ئوباما به ویژدانت سۆێنده‌ده‌م ئایه ره‌وایه كه پاش هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ی كه به سه‌ر ئێمه‌ی كوردا هاتووه ته‌نها له‌م به‌شه‌ی باشوری كوردستان جارێكی تڕ جه‌نابتان داوام لێبكه‌یت كه ده‌بێ ئێراق به یه‌كگرتووی بمێنێته‌ووه و ئێمه بۆ ئه‌م ولاته نه‌خۆازراوه ئینتیمامان هه‌بێت ، ئا ئه‌مه‌یه مافی چاره‌نۆسی میلله‌تان ، ئه‌مه‌یه دێموكراسی و ئازادی ، من باش تێده‌گه‌م كه به‌رژه‌ووه‌ندیه‌كانی ئێوه‌ی به‌ڕێز سه‌ره‌ووه‌ی هه‌موو شتێكه“.
ده‌قی پۆسته‌كه:
به‌رێز ئوباما
داوات ڵێ ده‌كه‌م ، كاتێكی چه‌ند ڕوژی كه‌م ته‌رخان بكه بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی نۆێی سه‌د ساله‌ی گه‌لێك به ناوی كورد بخۆێنیه‌ووه و بزانی چ رووداوێك روویداوه،چ مان به سه‌ر هاتووه،چون و به چ شێوه‌یه‌ك پارچه پارچه كراوین،و به‌م پارچه كردنه‌ش دیسان لێما نه‌گران ولاتی میلله‌تێكی ٥٠ ملیونیش ناوه‌كه‌ی به كوردستانی ئێراق و شۆێنه‌كانی تڕ به ناو كرا،كوردستانێك به ناوی كورد نه‌ما،له گه‌ل ئه‌مش دیسان لێما نه‌گران كوژراین ، زیندانی كراین ، كیمیاباران و ئه‌نفال كراین ، ولاتمان وێران كرا و سۆتێنرا،ئافره‌ته‌كانمان له بازاری كوێلایه‌تی كرین و فروتن پێكرا،به سه‌دان هزار قوربانیمان دا و ئێستاش ده‌ده‌ین له پێناو فرێكی ئازادی،جه‌نابت و سیستمه ئازادی خۆازه‌كانی جیهان هه‌ر روژ باسی قاره‌مانه‌تی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ن،داواشمان لێده‌كه‌ن له ده‌ره‌وی خاكی پیروزی كوردستانیش دژ به‌و تروریستانه‌ی كه هندێك له ده‌وله‌تانی هاوپه‌یمانی ئێوه‌ی ئازادیخواز هوكار و پشتیوانی دروست كردنیان بوون و ئێستاش هه‌ر ئه‌وان پشتیوانیان ده‌كه‌ن ، داوا ده‌كه‌ن هاوكاریتان بكه‌ین به خۆێنی گه‌شی ڕوله‌كانی ئه‌م میلله‌ته به‌شخۆراووه ، به‌ڕێز ئوباما به ویژدانت سۆێنده‌ده‌م ئایه ره‌وایه كه پاش هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ی كه به سه‌ر ئێمه‌ی كوردا هاتووه ته‌نها له‌م به‌شه‌ی باشوری كوردستان جارێكی تڕ جه‌نابتان داوام لێبكه‌یت كه ده‌بێ ئێراق به یه‌كگرتووی بمێنێته‌ووه و ئێمه بۆ ئه‌م ولاته نه‌خۆازراوه ئینتیمامان هه‌بێت ، ئا ئه‌مه‌یه مافی چاره‌نۆسی میلله‌تان ، ئه‌مه‌یه دێموكراسی و ئازادی ، من باش تێده‌گه‌م كه به‌رژه‌ووه‌ندیه‌كانی ئێوه‌ی به‌ڕێز سه‌ره‌ووه‌ی هه‌موو شتێكه ، له مڕوڤ و مڕوڤه‌كان و مافه ره‌وایه‌كانیان به‌رزتره ، من حه‌زم ده‌كر و زور پێم باش بوو كه جه‌نابت ئه‌و هه‌ڵه مێژوویه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش توو له ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی شورشی ئه‌یلولی مه‌زنیان به ڕێبه‌رایه‌ت ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد موسته‌فا بارزانی كرد بۆ خاتری رازی كردنی هاوپه‌یمانی ئێوه شای ئێران ڕاست بكه‌یته‌ووه و بۆ خۆت له مێژووی مڕوڤایه‌تی و میلله‌تانی بن ده‌ست دا شانازیكی هه‌ر گه‌وره تۆمار بكه‌یت .
ئه‌دهه‌م بارزانی
٦-٥-٢٠١٥