نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی عیراق بڕی 543 ملیار دیناری خسته سه‌ر حسابی بانكی هه‌رێم.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌سایتی فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاندوه”راسته وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕێك پاره‌ی خستوه‌ته سه‌ر حسابی بانكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تائێستا ئه‌و پاره‌یه نه‌گه‌یشتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان“
وتیشی”بڕی پاره‌كه بریتیه له 543 ملیار دینار‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، بۆ مانگی نیسان ناردویه‌تی“