نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بانگه‌وازێك سه‌باره‌ت به سیسته‌می موچه بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، رایگه‌یاند،له پێناو به ئه‌لیكترۆنیكردنی سیسته‌می مووچه هه‌ڵده‌ستێن به دابه‌شكردنی مووچه له ڕێگای بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه:
بۆ/ بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت
ب/بانگه‌واز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له پێناو به ئه‌لیكترۆنیكردنی سیسته‌می مووچه هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی مووچه له ڕێگای بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌ر بانكێك ده‌توانێت مووچه به كارتی ئه‌لیكترۆنی دابه‌ش بكات و ئاره‌زووی به‌شداری كردن ده‌كات سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تمان بكات_ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری.
تێبینی/ به مه‌رجێك ده‌سته‌ی كارگێری بانكه‌كه له كوردستان بێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری