نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كه‌موكوڕیی تێدایه و به ناوى یاساكه‌وه پێشێلكاریى مافه‌كانى مرۆڤ كراوه به‌نیازه ئه‌و یاسایه هه‌مواربكاته‌وه.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە تێداهاتوه”به مه‌به‌ستى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ 2015/5/6 لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ شاندێكى ئۆفیسى مافه‌كانى مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبۆوه“.
بەپێ راگەیەنراوەكە”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان تێبینییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر یاساكه خسته به‌رده‌م لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌باره‌یه‌وه و لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیش لای خۆیانه‌وه ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه له هه‌رێمی كوردستان یاساى ژماره (3)ى ساڵى 2006ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كه‌موكوڕیی تێدایه و به ناوى یاساكه‌وه پێشێلكاریى مافه‌كانى مرۆڤ كراوه و یاساكه كه ده‌رچوو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بووه، به‌ڵام تا ئێستا به‌بێ هه‌مواركردنه‌وه چوار جار كاكردن به یاساكه درێژكراوه‌ته‌وه“.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە”هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، پشتیوانیی خۆیان بۆ هه‌وڵی یۆنامی دووپات كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كه‌لێن و كه‌موكوڕییانه‌ی كه له یاساكه‌دا هه‌ن بۆ زیاتر پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستاندا“.