نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاسا به‌خشین و چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیكردنی پێوه‌ی له هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خات.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە تێداهاتوه”سه‌عات 10:30 سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 6/5/2015 لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی و ته‌ندروستی و ژینگه و ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، به مه‌به‌ستی خستنه رووی پڕۆژه یاسای به‌خشین و چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیكردن پێوه‌ی كۆبوونه‌وه“.
بەپێ راگەیەنراوەكە”له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا،كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ر چوار لیژنه‌كه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هه‌ر چوار لیژنه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، بڕگه و ماده‌كانی پڕۆژه یاسای به‌خشین و چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك تێبینی و پێشنیاز به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنی له رووی یاساییه‌وه خرانه روو و له‌پڕۆژه‌كه‌ش جێكرانه‌وه“.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە” هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا دوای ته‌واوكردنی راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ر چوار لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار، پڕۆژه‌كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت تاكو رێكاره یاساییه‌كانی بۆ ئه‌نجامبدرێت بۆ جێكردنه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان و په‌سندكردنی“.
پڕۆژه‌كه له ژێر ناونیشانی “پڕۆژه یاسای رێكخستنی گواستنه‌وه و چاندنی جه‌سته‌ی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان” خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا و دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رای په‌رله‌مانتارانی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ناونیشانی پڕۆژه‌كه گۆردرا بۆ “پرۆژه یاسای به‌خشین و چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیكردنی پێوه‌ی”، هه‌روه‌ها ئه‌م پڕۆژه یاسایه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌شكراوه و له‌ساڵی 2014 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه.