نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت،چه‌ندین جۆر نه‌خۆشی له‌ناو شاری موسڵ بڵاوبۆته‌وه، ده‌شڵێت:”كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی به‌ڕێوه‌یه و پێویستە حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كاری پێویست بۆ ئه‌و كاره‌ساته بكات.
غه‌یاس سورچی،وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی به NNA ڕاگه‌یاندوە”چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی له‌ناو شاری موسڵ بڵاوبۆته‌وه، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی پێست‌و كه‌چه‌ڵی و گه‌ڕی كه له‌ناو منداڵان به‌تایبه‌ت ته‌شه‌نه‌ی كردوه، جگه له‌وه‌ش په‌تای سكچون‌و ڕشانه‌وه ڕووی له‌هاوڵاتیانی ئه‌و شاره كردوه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ناوبراو”هۆكاری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش بۆ ئاوی ڕوباری دیجله ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌بێ پاڵاوتن و پاككردنه‌وه به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌شده‌كرێت”.
ده‌شڵێت:”نه‌بونی پێداویستی پزیشكی‌و ئامێری پشكنین هۆكارێكی تری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ن”.
سورچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و خۆراكانه‌ی ئێستا له‌ناو موسڵ ماون لای هه‌موو هاوڵاتیان ئاشكرایه كه ماوه‌یان به‌سه‌رچوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی خۆراكی تر ده‌یكڕن‌و بۆ خواردن به‌كاری ده‌هێنن”.
وته‌بێژه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد”به‌به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری پله‌كانی گه‌رما له‌هاویندا ئه‌گه‌ری كاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆیی به‌هۆی زۆربونی نه‌خۆشیه‌كان له‌و شاره ده‌كرێت، بۆیه كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆشی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، چونكه نزیكه له‌شاری موسڵه‌وه”.
وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی به‌پێویستی ده‌زانێت،حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كاری پێویست بۆ ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه بكات”.