نوچەنێت.ههولێر:
یەکێتی نەرمی دەنوێنێت و پێشنیازێک دەداتە پارتی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای ھەڵەبجە.
ئەحمەد قەدەفەری جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی نۆی شارەزووری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە SNN راگەیاندوە”لەسنوری پارێزگاکانی ھەڵەبجەو سلێمانی، پارتیی لەبەرکەوتەی ھەڵبژاردن زیاتریان پێدراوە،گەربێت و لەناوچەکانی دیکەی پارێزگای سلێمانی،پارتی دەستبەرداری پۆستی سیادی بێت،لەھەڵەبجە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایان پێدەدرێت”.
ئاشکراشیکرد”بەرکەوتەی پارتی جگە لەھەڵەبجە لەسلێمانیش ٩.٣٧%، بەڵام ١١%ی پۆستەکانی پێدراوە ، “بۆیە ئەگەر دەستبەداری یەکێک لەپۆستە سیادیەکان بێت،پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجەی پێدەدرێت”.
قەدەفەری باسی لەکاندیدەکانی خۆیان کرد بۆ جێگری پارێزگاری ھەڵەبجەو ئاشکرایکرد”کاندیدیان بۆ جێگری پارێزگار یەکلاییکردۆتەوە کە (عەلی عوسمان)ە”.