نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كرواتیا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و وتی، ئامادەین هاوکاری زیاتری هەرێمی کوردستان بکەین.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە تێدا هاتوه”سه‌عات 11:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 5/5/2015، د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، له ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازییان له خاتوو ڤێسنا پوسیچ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كرواتیا و شاندی یاوه‌رى كرد كه پێكهاتبوو له جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته و باڵیۆزى كرواتیا له عیراق و ژماریه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كرواتیا“.
بەپێ راگەیەنراوەكە”مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كرواتیا بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و جه‌نگى دژ به‌داعش و ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه وڵاتى كرواتیا پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانی ده‌كات“.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە”جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كرواتیا، سەرۆکی پەرلەمان، سوپاسی حکومەت و گەلی کرواتیای کرد کە پشتیوانییەکی سەرەکی هەرێمی کوردستان بوون لە شەری دژ بە تیرۆرستان داعش، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کرواتیا فراوانتر و بەهێزتر بێت و چەندین بواری تریش بگرێتەوە“.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه”لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دوای بەخێرهاتنی شاندی میوان، باسێکی لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ڕەوشی ئاوارەکان و شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش کرد و وتی ” ئێستا ئێمە لەگەڵ گروپێکی تیرۆستی وا شەڕ دەکەین کە بە تەنها دوژمنی ئێمە نین، بەڵکو دوژمنی هەمو دونیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشن، مەترسی ئەوان تەنها بۆ هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو بۆ هەمو دونیایە“.
لەبارەی پێکهاتەی عێراقیش، سەرۆکی پەرلەمان وتی”عێراق پێکهاتەیەکی جیاوازە لە زمان و نەتەوەو ئاین، بە مەرکەزی بەڕێوەناچێت”.
لە بەرامبەردا خاتو ڤێسنا سوپاسی پەرلەمانی کوردستانی کرد و وتی “کوردستان لەشەڕی دژ بە تیرۆرساتندا سەرکەوتوو بووە، ئامادەین هاوکاری زیاتری هەرێمی کوردستانیش بکەین“.
لەبەشێکی تری وتەکانیدا، جێگری سەرۆکی وەزیرانی کرواتیا، وتی “کورد لە شەڕدا سەرکەوتوون و لە ئاشتیدا، پێشەنگن، هیوادارم دوای سەرکەوتنتان لەم شەڕە سەرقاڵی ئاوەدانکردنەوەو بونیادنانی وڵاتەکەتان بن“.