نوچەنێت.ههولێر:
یەکێتیی و پارتی بەپێویستی دەزانن بەھەموو جۆرێک ھێزە سیاسییەکانی باشوری کوردستان پشتیوانی لەپارتی دیموکراتی گەلان(ھەدەپە) بکەن، بۆ ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی تورکیا.
رۆژی (٧ی حوزەیرانی داھاتوو) ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت، ھەدەپە تەنیا ھێزی کوردە بەشداری دەکات و دەبێت بەربەستی بەدەستھێنانی لە١٠%ی دەنگەکان تێپەڕێنێت، بەپێچەوانەوە ناتوانێت بچێتە پەرلەمان و دەنگەکانی بەسەر پارتەکانی تردا دابەش دەکرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە بەSNNی راگهیاندوه”دەبێت پێش ھەڵبژاردن و کاتی ھەڵبژاردنیش ھانی دۆستەکانمان بدەین لەناو تورکیا سەر بە ھەر نەتەوەیەک بن، بۆئەوەی دەنگ بە (ھەدەپە) بدەن”.
تەئکیدی لەوەشکردەوە”ھەدەپە بەربەرەکانێیەکی شەرعی و دیموکراتیانە دەکات دوور لە بەکارھێنانی چەک بەشداری ھەڵبژاردن دەکات، ئەمە لەقازانجی تورکیایە بە کورد و تورک و پێکھاتەکانی تریشەوە، وا دەکات تورکیا وەک وڵاتێکی دیموکراتی دەربکەوێت، کە دەیەوێت لە رێگەی ھەڵبژاردن و پەرلەمانەوە کێشەیەکی ھەستیاری وەک کێشەی کورد چارەسەر بکات”.
ھەر لەبارەی ھەمان بابەتەوە، عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بهههمان سایتی راگهیاندوه”دوور نییە ھاوکاری باشور بۆ باکوری کوردستان لەڕووی سیاسییەوە گرفتیان بۆ دروست بکات، ناتوانین دەستوەربدەین،بەڵام دەکرێت لەڕووی میدیاییەوە ھانی جەماوەر بدەین کە بەشداری ھەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە کورد بدەن، ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە ھاوکارییان بکەین، بۆئەوەی زۆرترین ژمارەی کورد بچێتە پەرلەمانی تورکیا”.