مامۆستاێكی زانستە سیاسییەكان:بارزانی هەمیشە بەرژەوەندیی حکومەتی پێش خستووە چونكە كاری ئەو بۆ داهاتوێكی گەشه‌

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

مامۆستاێكی زانستە سیاسییەكان و پسپۆڕ لە حزبەكاندا دەڵێت،نێچیرڤان بارزانی هەرگیز نایەوێت بەرژەوەندیی حزب بەسەر بەرژەوەندیی حكوومەتدا زاڵ بێت و هەمیشە بەرژەوەندیی حكوومەتی پێش خستووە چونكە كاری ئەو بۆ داهاتویێكی گەشه‌.

د.سەباح سوبحی،مامۆستای زانستە سیاسییەكان و پسپۆڕ لە حزبەكاندا بە ماڵپەڕی‌ فەرمی پارتی ڕاگەیاند”هەوڵەكانی سەرۆكوەزیران (نێچیرڤان بارزانی) ڕوویەكی زۆر ئاشكرای هەبوو لەبارەی پرسی تەوافوق لەنێو حكوومەتەكەی كە ئەمەش زۆر گرینگە بۆ زامنكردنی یەكڕیزی لەنێو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، باشترین بەڵگەش ئەمەیە كە حكوومەتی ئێستا حكوومەتێكی نیشتمانییە و بە یەكگرتنی هەموو لایەنەكان ئەم حكوومەتە پێك هینراوە“.

وتیشی”كاری (نێچیرڤان بارزانی) بۆ داهاتویێكی گەشه‌، سەرەرای هەبوونی ئەم هەموو قەیرانە دارایی و سیاسی و سەربازییە،بەڵام هەمیشە بارزانی واقعیانە بیر دەكاتەوە و ئەوەندە گرینگی نادات بە پرەنسیپ و ئایدۆلۆژیا، بەڵكو بە شێوەیەكی پراكتیكی پێداگری دەكات لەسەر پێداویستییەكانی خەڵكی و پەرەی داوە بە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و بگرە ناوچە دابڕێنراوەكانیش“.

(د. سەباح سوبحی)ڕوونیشی كردەوە كە”(نێچیرڤان بارزانی)هەرگیز نایەوێت بەرژەوەندیی حزب بەسەر بەرژەوەندیی حكوومەتدا زاڵ بێت و هەمیشە بەرژەوەندیی حكوومەتی پێش خستووە. خۆ لە ڕووی دیپلۆماسییشەوە زۆر بەهێزە و هەمێشە هەوڵی داوە پەیوەندییەكی بەهێز و نەرمی دیپلۆماتیک دروست بكات بۆ زامنكردنەوەی بەرژەوەندییە گشتی و نەتەوەییەکەی كوردستان

ئەو پسپۆڕە گوتیشی”هەڵویستی (نێچیرڤان بارزانی) كە میحوەری پەیوەندیەكانە لە نێوان هەرێم و بەغدا بووە هۆی ئەوەی كە ئەم ڕێكەوتننامە نەوتیەی ئیستا هەیە بێتە ئاراوەو فرۆشتنی نەوتی هەرێم و ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و زامنكردنی مووچەی پێشمەرگە هەمووی هۆكاری سەرەكی ئەم ڕوانگەیە كە (نێچیرڤان بارزانی) گرتوویەتیە بەر و ڕێگای دیپلۆماسییەتیش باشترین ڕیگایە بۆ چارەكردنی گشت كێشەكان“.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com