نوچەنێت.هه‌ولێر:
دوای چەندین دانیشتن فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمانی كوردستان له‌سه‌ر لیژنه‌كه‌ی ده‌ستور رێكه‌وتن و هەریەكەیەن بەپێ قەبارەی خۆی ژمارەی كورسیان بەركەوت.
فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئەمڕۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ی ده‌ستور رێككه‌وتن و دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌كەش به‌پێی سیستمی سانتلیگۆیه.
پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان وتی: بەپێی یاسای سانتلیگۆ کورسییەکان دابەش کراون، هەڵبەت ئێمە دەمانەویست بەپێی سازان بێ.
لەلا خۆشییەوە ڕابوون مەعرووف،سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان وتی:دەبێ لە ٩٠ ڕۆژدا پڕۆژەدەستوورەکە ئامادە بکرێ.
بەپێی رێككەوتنەكە:
پارتی 7 كورسی
گۆڕان 5 كورسی
یه‌كێتی 3 كورسی
یه‌كگرتووی ئیسلامی 2 كورسی
كۆمه‌ڵی ئیسلامی 1 كورسی
مه‌سیحیه‌كان 1 كورسی
توركمان 1 كورسی
حزبه بچوكه‌كانیش 1 كورسی