نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى ئجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى ڕایگه‌یاند، ده‌بێت پارتى وه‌ك هێز مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت به‌تایبه‌تى له سنوورى گه‌رمیان – سلێمانى.
نورى حه‌مه‌عه‌لى،ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتیی دیموکراتی کوردستان ب ماڵپه‌ڕى فه‌رمی راگەیاندوە”ده‌بێت پارتى وه‌ك هێز مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت به‌تایبه‌تى له سنوورى گه‌رمیان – سلێمانى، چونكه ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك شوێن ده‌نگه‌كانى وه‌ك خۆى نه‌بێت واته نه‌هاتبێته پله‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م له‌و سنووره، به‌ڵام له ئاستى كوردستان پارتى له چ ئاستێكدایه؟ له به‌غدا له چ ئاستێكدایه؟ بۆیه پارتى ده‌بێت وه‌ك هێز سه‌یرى بكرێت بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى پارێزگاى سلێمانى و گه‌رمیان”.
وتیشى”ئه‌گه‌ر بڕیاره پۆسته‌كانى سلێمانى و گه‌رمیان به یه‌كسانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌نگ دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ى كوا پۆسته‌كانى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان؟،بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆى پارتى پشكى پێنه‌درێت با به‌شدارى له حكوومه‌تى خۆجێدا نه‌كات، چونكه پارتى هه‌زاران قوربانى و سه‌دان جار له حكوومه‌ت گوشارى هێناوه بۆ ئاواه‌دانى سلێمانى چۆن ده‌كرێت ئه‌و خه‌باته پشگوێ بخرێت”.