نوچەنێت.ههولێر:
پارێزگاری كەركوك دوچاری ئازارێك بووە لە شانەكانیداو بەهۆی ئەو ئازارەوە ئێستا لە ئەمریكایەو چارەسەر وەردەگرێت، ئەمە بەپێی زانیاری سەرچاوەیەكی نزیك لە خۆی.
سایتی كەركوك ناو بڵاوی كردوتەوە”ماوەی هەفتەیەكە نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك بەسەردانێك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو سایتە كە لە سەرچاوەیەكی نزیك لە پارێزگارەوە دەستیكەوتووە”رۆژی دوو شەممەی رابردوو (27ی نیسان) پارێزگار كەركوكی بەجێهێشتووەو بڕیارە رۆژی (15 ی ئایار) ی ئەم مانگە بگەڕێتەوە
نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە بە سەرۆكایەتی جەلال تاڵەبانی، تائێستاش نەجمەدین كەریم پزیشكی تایبەتی تاڵەبانییە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی”ماوەیەكە پارێزگاری دوچاری ئازارێك بووە لە شانەكانیداو ئەم ئازارەش كاریگەری لەسەر یەكێك لە قۆڵەكانی دروستكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد”سەردانەكەی بۆ ئەمریكا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكییە.