نوچەنێت.هه‌ولێر:
مەسعود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان یاسای سه‌ندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كانی واژۆ كرد.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە تێداهاتووە”په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنى ژماره (6)ى ئاساییی خۆیدا، له رۆژى 1/4/2015، یاسای سه‌ندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كانی په‌سه‌ند كرد و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانی كرد به مه‌به‌ستى واژۆكردنى، لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بڕیارى ژماره (8)ى ساڵى 2015 له 30/4/2015 واژۆى له‌سه‌ر یاساكه كرد“.
هەر بەپێ راگەیەنراوەكە”یاساكه پێكهاتووه له 16 ماده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی و مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنیشی به دامه‌زراوه‌ییكردنی كه‌رتی نه‌وت و گازه له هه‌رێمی كوردستان كه به شێوه‌یه‌ك بێت داهاته‌كانی پرۆسه نه‌وتی و گازییه‌كان به باشترین شێوه كۆ بكرێنه‌وه و پشتیوانیی شه‌فافیه‌ت گه‌شه‌ی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بێت“.