نوچه‌نێت تایبه‌ت
بەبەڵگە بەشدار بووە لە ئەنفالکردنی کورددا
ئەگەرچی وه‌فیق سامه‌ڕایى راوێژکاری تاڵەبانی بووە، بەڵام یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى زوو زوو له وتار و لێدوانه‌كانىدا هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد، ئەو تەنها لەقسەو لێدواندا دژ بەکورد نییە بەڵکو رابردوییەکی پڕ تاوانیشی هەیە بەرانبەر بەکورد، هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زیرى به‌رگرى عێراقى له‌دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى ئەوەی ئاشکرا کرد، کەسامه‌ڕایى بەشداربووە له پرۆسه‌ى ئه‌نفالکردنی کورددا، کە دەڵێین رابردویەکی پڕ تاوانی هەیە، تەنها پشت بەقسەکانی وەزیری بەرگری عێراق نابەستین، بەڵکو قسەی كه‌سانى سه‌ربازى و رۆژنامه‌نووسانى عه‌ره‌بیش یەکێکی تر لەو سەرچاوانەن کە دەکرێ پشتیان پێ ببەسترێت.
جگە لەپرۆسەی ئەنفال کە بەگوتەی وەزیری بەرگری عێراق، سامەڕایی بەشدار بووە تێیدا، زۆر به‌ڵگه‌ی تر هەن، کە ئاماژەن بۆ تاوانەکانی ئەو، بۆ نمونە سامەڕایی ته‌نها 35 رۆژ له ئیستخباراتى سوپاى عێراق بووه و ئه‌ركیشى له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ركوتكردنى راپه‌رینه‌كانى باكور و باشوورى عێراق بووه.
خالید عوبه‌یدى وه‌زیرى به‌رگرى عێراقى له به‌رنامه‌ى ” ستودیۆ 9″ كه له‌كه‌ناڵى به‌غدادیه په‌خش ده‌كرێت، باس له‌وه‌فیق سامه‌رایى ده‌كات و ده‌ڵێ” وه‌فیق سامه‌رائیى دواین كه‌سه كه له‌سه‌ر مافى عێراقییه‌كان قسه بكات، چونكه ئه‌و له ئه‌شكه‌نجه‌دان و راپورت نووسین ده‌زانێ، له‌هیچى دیكه نازانێ”.
عوبه‌یدى زیاتریش ده‌ڵێ” چه‌ندین به‌ڵگه‌م له ئه‌رشیفى ئیستخباراتى عێراق به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌باره‌ى ئه‌و كاره به‌دانه‌ى وه‌فیق ئه‌نجامى داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه خۆى نووسیویه‌تى، هه‌موو له راگه‌یاندن بڵاو ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانێ به‌هاى خۆى چه‌نده” هەروەها دەشڵێت” ئه‌و خۆى به ئۆپۆزسیۆن ده‌زانێ، كه‌چى وانییه. ئه‌و رایكردووه له‌به‌ر كارێكى به‌د، كه‌به‌پێى پێوه‌رى نیشتیمانى به خائین داده‌نرێت”.
عوبه‌یدى له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى دێته سه‌ر كارى وه‌فیق سامه‌ڕایى له ئیستخباراتى سوپاى عێراقى و ئاشکرای دەکات کە” وه‌فیق به روتبه‌ى مولازم تا لیوا له هه‌واڵگرى سه‌ربازى بووه، ئه‌و به‌شدارى له‌هیچ چالاكییه‌كى مه‌یدانى نه‌كردووه، نازانم ئه‌و شانازییه‌ى خۆى له‌كوێ هێناوه، ئه‌و له ئه‌شكه‌نجه‌دان شاره‌زابووه ته‌نانه‌ت كه‌سه نزیكه‌كانى له‌سامه‌ڕا كوشتووه و برایانى كوردى له پرۆسه‌ى ئه‌نفال و برایانى شیعه‌شى له‌سێداره داوه. بۆیه كه‌سێكى وه‌ها فاشیل، نابێت قسه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق بكات … وه‌فیق یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كێ پاره‌ى زیاترى پێ بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه”.
“ ئاڵاى به‌ریتانیا و خه‌ڵاتى سه‌دام و ماچى تاڵه‌بانى “
خالید عوبه‌یدى له‌به‌رنامه‌ى ” ستودیۆ 9″ له‌كه‌ناڵى به‌غدادیه کە ئه‌نوه‌ر حه‌مدانى ئامادەو پێشکەشی دەکات ئه‌و قسانه‌ى كرد، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌وه، کە له‌كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه نادروسته‌كه‌ى عزه‌ت دورى، وه‌فیق سامه‌ڕایى هێرشى كرده سه‌ركورد و گوایه كورد داڵده‌ى عزه‌ت دووریان داوه، ئه‌نوه‌ر حه‌مدانى له‌په‌یجه‌كه‌ى شتێكى كورتى له‌سه‌ر وه‌فیق سامه‌ڕایى نووسی بوو، و به‌كۆمه‌ڵێك بابه‌ت وه‌فیقى تاوانبار كرد. ئه‌نوه‌ر نوسیبووی”به‌ر له ساڵێك شانازى به‌وه‌ده‌كرد كه ئاڵاى به‌ریتانیاى له‌سنگى خۆى داوه، ئه‌مه دواى ئه‌و شانازییه‌ى كه له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆك سه‌دام به نه‌وت شوجاعه‌كانى ده‌كرد و دواتریش شانازى به ماچه‌كانى تاڵه‌انى ده‌كرد، به‌ر له ساڵێك جه‌نه‌ڕال وه‌فیق، به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى ده‌یناڵاند، له‌وانه بوو هه‌ندێكیان كۆتایى به ژیانى بهێنن. ئه‌و جونیه‌ى وه‌رى ده‌گرت له ستونه‌كه‌ى رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت دادى نه‌ده‌دا. بۆ هه‌ر ستونێك 200 جوننه‌ى وه‌رده‌گرت. تا ئه‌و كاته‌ى هاوكارییه‌كانى حاجى مالیكى هات. وه‌ك ئه‌وه‌ى ژیانى بۆ بگێڕێته‌وه، ته‌نها 500 هه‌زار دۆلارى پێدا. دواتر له‌ناكاو جه‌نڕال بووه یاریزانى سێڕك به‌پله‌ى یه‌كه‌م. بۆیه ستایشى گێژه‌لوكه‌ى حه‌زم و ئال سعود ده‌كات له شه‌رقولئه‌وسه‌ت و عه‌ره‌بیه و كه‌ناڵى حه‌ده‌س. دواى چه‌ند خوله‌كێك له كه‌ناڵى عێراقیه بۆ گه‌لى یه‌مه‌ن ده‌گریت. دواتر له‌كه‌ناڵى ئافاق هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد و بارزانى. به‌خواى پیاوێكى سه‌یره له په‌ت په‌تێن. نازانرێ راست و ناراست چییه”.
دواتر ئه‌نوه‌ر حه‌مدانى، بەر له‌وه‌ى كۆتایى به‌نووسینه‌كه‌ى بهێنێت دەپرسێت” ئه‌وه‌ى چاودێرى هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌و بكات پرسیارێكى لێ ده‌كات: ده‌ته‌وێ به‌و درۆیانه‌ت به چى بگه‌یت؟ سه‌دام مرد، تاڵه‌بانیش نه‌خۆشه ناتوانێ وه‌ڵامت بداته‌وه، ئه‌وا بارزانى زیندووه و كوردستانیش هێشتا قه‌ڵاى ئازادانه”.
پیاوى حوسێن كامل بووه و راپه‌رینه‌كانى عێراقى سه‌ركوتكردووه
دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 1994 وه‌فیق سامه‌رایى به‌غداى جێهێشت، رووى كرده سلێمانى و له‌لایه ن تاڵه‌بانى داڵده درا. كتێبێكى نووسى باس له رابردوودى خۆى ده‌كات. له ساڵى 2012 ئه‌فسه‌رێكى كۆنى عێراقى به‌ناوى ئه‌حمه‌د عه‌باسى، به‌پله‌ى عه‌مید روكن نووسینێكى درێژى به 6 به‌ش له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ى وه‌فیق سامه‌ڕایى بڵاوكرده‌وه. ئێمه لێره‌دا ناتوانین باس له‌ناوه‌ڕۆكى سه‌رجه‌م وتاره‌كه بكه‌ین. به‌ڵام چه‌ندین به‌ڵگه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه كه وه‌فیق سامه‌ڕایى له 1984 تا 1989 له‌لایه‌ن هه‌والگرى سه‌ربازییه‌وه سزا دراوه. ته‌نها 35 رۆژ به‌رێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى سه‌ربازى بووه، ئه‌ویش له نیسانى 1991 بووه كاتێك له‌باكوور و باشوورى عێراق راپه‌رین بووه، بەقسەی ئەو ئه‌ركى وه‌فیق ته‌نها سه‌ركوتكردنى ئه‌و راپه‌ڕینانه بووه. ئه‌و ئه‌فسه‌ره ورده‌كارى ته‌واوى رووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه و ئاماژه بۆ تۆمارێكى ده‌نگى ده‌كات، كه هى یه‌كێك له‌كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌دام حوسێنه. نووسه‌ر ته‌واوى كۆنووسه‌كه‌ى داناوه. ئه‌وه‌ى له قسه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت له گفتووگۆى نێوان سه‌دام و سه‌رانى به‌عس، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه وه‌فیق به‌پاڵپشى حوسێن كاملى زاواى سه‌دام له‌و پۆسته دانراوه. تاكه ئه‌ركیشى سه‌ركه‌وتكردنى راپه‌ڕینه‌كان بووه. یه‌كێكیش بووه له ئه‌فسه‌ره خراپه‌كان و كارى ته‌نها له‌سه‌ردوو بنه‌ماكردووه، یه‌كه‌میان بنه‌ماى تایفى و دووه‌میش له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى كێ لایه‌نگرى حوسێن كامل بووه.
جه‌لال تاڵه‌بانى پاڵپشتى چۆن پاڵپشتى وه‌فیق ده‌كات
وه‌فیق سامه‌ڕایى له‌دواى 2003 ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق، چه‌ند كه‌سێك باس له‌وه ده‌كه‌ن وه‌فیق ویستویه‌تى ببێته وه‌زیرى به‌رگرى. به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى پێنه‌دراوه. بۆیه دواتر له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌كرێته راوێژكارى سه‌ربازى. كاتێك مه‌سه‌له ئه‌نفال و چه‌ندین تاوانى دیكه زیندوو ده‌بێته‌وه ناوى وه‌فیقیشى تێدا ده‌بێت. به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تى كۆمار داكۆكى له وه‌فیق سامه‌ڕایى ده‌كات. له 7 ى مارسى 2008 سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌یاننامه‌كه داكۆكى له وه‌فیق سامه‌ڕایى ده‌كات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌رۆكى دادوه‌ر له دادگاى تاوانه‌كانى عێراق، “عه‌دنان بودیریی” بریارێكى ده‌ركردووه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى ماددى و مه‌عنه‌وى له‌باره‌ى فه‌ریق روكن وه‌فیق سامه‌رایى نییه. بۆیه به‌یه‌كجارى بابه‌تى لێكۆڵینه‌وه لە ئەو داخراوه، ئه‌مه له‌رابردوودا رووى داوه، له‌رووى مه‌عنه‌ویه. له‌رووى ماددیشه‌وه، باسى هاوكارییه‌كانى تاڵه‌بانى ده‌كرێت بۆ وه‌فیق. دوێنى 4/5 نووسه‌رێكى عێراقى به‌ناوى فه‌واز ئه‌لفواز، باس له‌وه ده‌كات كه تاڵه‌بانى چه‌ندین كۆمه‌كى وه‌فیق سامه‌رایى كردووه. له‌وانه ڤیلایه‌كى بۆ كڕیوه له له‌نده‌ن. به پاره‌ى تاڵه‌بانى كوڕه‌كانى بوونه‌ته رائید و دواتریش دوكانیان له‌له‌نده‌ن هه‌یه.
هه‌ر ئه‌و نووسه‌ره له سایتى (كتابات)ى عێراقى كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تى داوه‌ته پەنای وه‌فیق له‌وانه:
1- وه‌فیق ته‌نها 35 رۆژ به‌رێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى سه‌ربازى بووه
2- به‌ڵگه‌ى ئیستخباراتى عێراقى بردووه
3- له سوریا له مه‌لهاكان كارى كردووه
4-له كۆنگره‌ى له‌نده‌ن بۆ پلانگیرى له عێراق به‌شدارى كردووه
5-دواى داگیركردنى عێراق ویستویه‌تى ببێته وه‌زیرى به‌رگرى به‌ڵام ره‌تیان كردۆته‌وه و له‌برى ئه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانى به راوێژكارى سه‌ربازى خۆى داناوه
6-كوركه‌كانى له‌لایه‌ن تاڵه‌بانى كراونه‌ته رائید
7-دواى ئه‌وه‌ى ناوى له‌رووداوه‌كانى هه‌له‌بجه و سه‌ركوتكردنى راپه‌رینه‌كان هه‌بووه. ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
8- جه‌لال تاڵه‌بانى كۆمه‌كى كردووه له كڕینى ڤیلا و دوكان
9-له‌كاتى جه‌نگى عێراق و ئێران هۆكارى له سێداره‌دانى كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ر بووه و ماوه‌یه‌كىیش سه‌رۆكى لیژنه‌ى له‌سێداره‌دان بووه.
10-له دواى كوشتنى دووكه‌سى نزیكى بازانى بووه له هۆتیل به‌غدا ئه‌وانیش ناویان سه‌باح و فه‌یروز بووه.