نوچه نێت
روژنامه‌ى العرب كه له‌له‌نده‌ن چاپ ده‌كرێت راپۆرته هه‌واڵێكى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى بڵاوكردۆته‌وه. له راپۆرته‌كه دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى ته‌نها په‌یوه‌ست نییه‌به‌جه‌نگى داعشه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به رێگرتنیش هه‌یه له‌دروستبونى هه‌رێمى سلێمانى.
له‌راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه بارزانى له‌ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات رێ له نه‌یاره‌كانى بگرێت كه ده‌یانه‌وێ هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ له سلێمانى دروست بكه‌ن و هه‌رێمه‌كه‌ش له ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى بێت و به نهێنیش به كۆمه‌كى ئێران بێت. به گوته‌ى رۆژنامه‌كه ئه‌مه‌ش رێگرى له‌هه‌وڵه‌كانى بارزانى ده‌كات كه بۆ سه‌ربه‌خۆیى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌یدات.
هه‌ر رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ جیابوونه‌وه‌ى سلێمانى بۆته باسوخوازێكى گه‌رمى نێوان راگه‌یاندنكار و رۆشنبیر و سیاسییه‌كانى هه‌رێم، سه‌رچاوه‌ى ئه‌و باسه‌ش په‌یوه‌ندى به ململانێى نێوان پارتى و یه‌كێتییه‌وه هه‌یه. له‌به‌شێكى دیكه‌دا باس له سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى ده‌كات بۆ لاى تاڵه‌بانى و رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ په‌یوه‌ندى به دوو خاڵه‌وه هه‌بووه یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندى به مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى بارزانی هه‌بووه و دووه‌میش تایبه‌ت بووه به‌و داوایه‌ى كه له‌باره‌ى جیاكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى سلێمانییه‌وه هه‌یه. رۆژنامه‌كه‌ش ده‌ڵێ” بارزانى وتویه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردن به پێكهێنانى هه‌رێمى سلێمانى پیلانگێرییه‌كه ده‌بێت رابگیرێت و داواشى كردووه رووبه‌رووى ئه‌و كه‌سانه ببنه‌وه كه ئاژاوه‌گێڕى له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن”.
له‌به‌شێكى دیكه‌دا راپۆرته‌كه به‌شێك له‌و كێشانه بۆ بابه‌تى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بارزانى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یه‌كێتى نایه‌وێ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بارزانى درێژ بكرێته‌وه. رۆژنامه‌ى ” العرب” چه‌ند قسه‌یه‌كى مه‌سرور بارزانى بڵاو ده‌كاته‌وه گوایه له‌سایتى سلێمانى نیوز كردوویه‌تى( نوچه نێت له‌دروستى به‌كارهێنانى سه‌رچاوه‌كه‌ى رۆژنامه‌كه دڵنیا نییه). رۆژنامه‌ى العرب ده‌ڵێ مه‌سرور بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌وانه‌ى ده‌خوازن سلێمانى ببێته هه‌رێم ئه‌وا سه‌رقاڵبوونى هه‌رێمیان به جه‌نگى داعش كردۆته ده‌رفه‌تێك بۆیه‌ش ده‌ستیان كردووه به‌هه‌وڵدان بۆ پرۆژه‌ى جیاخوازى خۆیان كه روونه له به‌رژوه‌ندى ئێران دایه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات مه‌سرور بارزانى كه‌شفى كردووه كه ئێران له‌باوكى نارازییه، چونكه باوكى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ توركیا به‌هێزكردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان بۆ دانانى بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌هه‌ولێر رێكه‌وتووه. هه‌ر مه‌سعود بارزانیش موكڕه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى راپرسى له‌باره‌ى مافى چاره‌ى خۆنووسین.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ: ئێران بارزانى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و توركیا هه‌یه بۆ سه‌رنه‌خستنى حكومه‌تى مه‌ركه‌زى كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند حزبێكه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێت په‌یوه‌ندیان به ئێرانه‌وه هه‌یه.
له‌كۆتایى راپۆرته‌كه‌شدا رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ” بارزانى به‌سیاسه‌تى پراگماتى ناسراوه و به‌و سیاسه‌ته‌ش ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ توركیا بته‌و بكات و بۆئه‌مه‌ش سوودى له‌ململانێى ئیقلیمى بینیوه كه له‌نێوان توركیا و ئێران هه‌یه. ئه‌مه‌ش وایكردووه بارزانى له ئه‌نقه‌ره نزیك بێته‌وه و دواتریش هه‌ر له‌و رێگایه‌وه نه‌وت بنێرێته ده‌ره‌وه و له‌كۆتایشدا سه‌ربه‌خۆیى رابگه‌ینێ. ئه‌مانه وا ده‌كات توركمانیش پاڵپشى بكه‌ن و له ئه‌نجامى هه‌موو ئه‌مانه‌ش پلانى جیابوونه‌وه‌ى سلێمانى فه‌شه‌ل ده‌هێنێ.