نوچەنێت.هه‌ولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا حكومه‌تی عیراق به‌شێك له‌بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت.
فازل نه‌بی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بەسایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە”وه‌ك مانگه‌كانی رابردوو چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای مانگی نوێ‌دا، واته له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا حكومه‌تی عیراق به‌شێك له‌بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت“.
وتیشی”تائێستا نازانرێت كه ئه‌و بڕه پاره‌یه چه‌نده كه حكومه‌تی عیراق بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌نێرێت، چونكه ناردنی پاره له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه به‌نده به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه، بۆیه ده‌بێت بزانرێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌مانگی رابردوودا چه‌ند نه‌وتی هه‌نارده‌كردوه ئه‌وسا بڕی پاره‌كه دیاریده‌كرێت“.
راشیگه‌یاند”بڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا بچینه‌وه به‌غداو له‌گه‌ڵ چوونه‌وه‌مان ده‌ستده‌كه‌ین به‌راپه‌ڕاندنی كاره‌كان، بۆئه‌وه‌ی له‌زووترین كاتدات حكومه‌تی عیراق پاره ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات“.